رووداو - هەولێر
ئالفرێد شرۆدەری راهێنەری یانەی هۆفینهایم، بووە نۆیەمین راهێنەر لە ماوەی وەرزی ئەمساڵی بۆندیسلیگای ئەڵمانیا لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە، ئەمە پاشئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە، یانە ئەڵمانییەکە دوورخستنەوەی راهێنەرەکەی راگەیاند.
یەکەم راهێنەر کە ئەمساڵ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، نیکۆ کۆڤاچی راهێنەری پێشووی بایرن میونشن بوو کە لە 3ی تشرینی دووەمی 2019 لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و هانز فلیک جێگەی گرتەوە.
دوای ئەو ئاخیم پیرلۆرزر لە 9ی هەمان مانگ لە مەشقدانی کۆڵۆن دوورخرایەوە و کارکۆس گیسدۆل شوێنی گرتەوە، هاوکات رۆژی دواتر یانەی ماینز راگەیاند کە ساندرۆ شوارزەری راهێنەر لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە و لە شوێنی ئەو پیرلۆرزر دەستبەکاربووە.
رۆژی 27ی هەمان مانگ، ئانت ی کۆڤیچ دەستیلەمەشقدانی یانەی هێرتا بێرلین کێشایەوە و یۆرگن کلینسمان شوێنی گرتەوە.
لە 29ی کانوونی دووەمی 2020 فریندهێلم ڤۆنکل بووە یەکەم راهێنەر لە ساڵی نوێدا دەستلەکاربکێشێتەوە کاتێک جیابوونەوەی لە یانەی فۆرتۆنا دۆسڵدۆرف راگەیاند و لە بری ئەو، ئۆفە رۆسلەر بووە راهێنەری تیمەکە. دواتر کلینسمان مەشقدانی یانەی هێرتا بێرلینی بەجێهێشت لە رۆژی 11ی شوباتدا و لە جێگەی ئەو ئەلیکساندەر نوری دەستبەکاربوو.
بەهەمان شێوە مارتین شمیت مەشقدانی ئۆگسبۆرگی لە 9ی ئاداردا بەجێهێشت و لە شوێنی ئەو هایکۆ هێرلیش دەستبەکاربوو، ئەمە بەرلەوەی ئەلیکساندەر نوری لە 9ی نیساندا رۆیشتنی خۆی لە هێرتا بێرلین رابگەیەنێت و برۆنۆ پالادیا شوێنی بگرێتەوە.
هۆفێنهایم تا ئێستا ناوی راهێنەری نوێی رانەگەیاندووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ