رووداو دیجیتاڵ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، سەرکردایەتیی هەڵبژاردەی پۆرتوگالی کرد بۆ بردنەوەی دووەم نازناوی نەیشنسلیگ و لە یاریی کۆتاییدا سەرکەوتنیان بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەدەستهێنا.
یارییەکە لە یاریگەی ئالیانز ئارێنا بەڕێوەچوو، هەردوو هەڵبژاردە بەهێزەوە چوونە نێو رکابەرییەکە و دوای 21 خولەک یارییکردن مارتن زوبیمێندی گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ئیسپانیا تۆمارکرد، دوای پێنج خولەک نونۆ مێندێش ئەنجامەکەی بۆ پۆرتوگال یەکسانکردەوە.
لە خولەکی 45 میکێل ئۆیارزابال، جارێکی دیکە ئیسپانیای پێشخستەوە و گۆڵی دووەمی بۆ لارۆخا تۆمارکرد.
لە خولەکی 61 کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گۆڵێکی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی بۆ پۆرتوگال یەکسانکردەوە، یارییەکە لەکاتی ئاساییدا بەیەکسانبوون بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتاییهات، هەردوولا پەنایان بردە بەر کاتی زیادکراو، بەڵام هیچ گۆڕانکارییەک رووینەدا و چووە لێدانی یەکلاکەرەوە.
لەلێدانەکانی یەکلاکەرەوەدا پۆرتوگال بە 5-3 یارییەکەی بردەوە و بۆ جاری دووەم لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی نەیشنسلیگ و یەکەم هەڵبژاردەیە دوو نازناوی پاڵەوانێتییەکەی هەبێت.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ چووە سەر ستەیج، بۆ جاری دووەم وەکو کاپتنی هەڵبژاردەی پۆرتوگال جامی نەیشنسلیگی بەرزکردەوە و سێیەم نازناوی نێودەوڵەتیی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەدەستهێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ