بایرن توقێنەری ئەم وەرزەیە و دەیەوێت درێژە بەبردنەوەکانی بدات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بایرن میونشن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بایرن میونشن لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر سپۆرتینگ لیسبۆنە یاری دەکات و دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات.
 
باڤارییەکان بە دۆخێکی زۆرباشدا تێدەپەڕن، لە کۆی 20 یاریی ئەم وەرزەدا لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا تیپەکە تەنیا یەک یاریی دۆڕاندووە، ئەویش لە چامپیۆنزلیگدا بووە بەرامبەر یانەی ئارسیناڵ.
 
بایرن لە یاریگەی خۆیدا یارییەکەی ئەمشەو ئەنجامدەدات و چاوی لە بردنەوەیەکی دیکەیە بۆ ئەوەی درێژە بە رکابەریکردن لەسەر پلەی یەکەمی ریزبەند بدات، لەکاتێکدا تەنیا سێ خاڵ لە یانەی ئارسیناڵی پێشەنگی ریزبەندییەوە دوورە.
 
لویس دیاز بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوورەوە بەشداری لە یارییەکەی ئەمشەودا ناکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێڵی پێشەوەی بایرن بە سەرکردایەتیی هاری کەین ئامادەیە.
 
بایرن میونشن پێشتر چوار یاریی بەرامبەر سپۆرتینگ لیسبۆنە کردووە، سێ یاریی بردووەتەوە و لە یارییەکدا یەکسانبوون، ئەمە یەکەم یاریی نێوان هەردوو یانەیە لە دوای وەرزی 2008-2009ـەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە