بارسێلۆنا نایەوێت ئابڕووچوونەکەی دووبارەببێتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن چامپیۆنزلیگ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ساڵی 2022، بە دیاریکراوی لە 14-4 یاریی گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی یۆرۆپالیگ لەنێوان بارسێلۆنا و ئینتراخت فرانکفۆرت بەڕێوەدەچێت، ئەوەی کەس چاوەڕێی نەبوو روویدا.
 
دەبووایە بەشێوەیەکی فەرمی تەنیا 5 هەزار هاندەری ئینتراخت لە یاریگەدا ئامادەبن، بەڵام بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دەیان هەزار هاندەری بارسێلۆنا بلیتەکانیان فرۆشتەوە، بەمشێوەیە لە کۆی ئامادەبوونی 79 هەزار هاندەر 30 هەزار هاندەریان هی ئینتراخت فرانکفۆرت بوون و یاریگەی کامپ نویان سپی پۆشکرد، ئەم رووداوە کاردانەوەی زۆر گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و بارسێلۆنا لە یاریگەی خۆیدا بە 3-2 دۆڕا و لە یۆرۆپالیگ کرایە دەرەوە و دوای ئەوەش ئینتراخت فرانکفۆرت بووە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ.
 
دوای ئەو رووداوانە خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسێلۆنا گوتی "شەرمەزارییە ئەوەی دەیبینم، رێوشوێن دەگرینەبەر."
 
ئەمشەو جارێکی دیکە ئینتراخت دەگەڕێتەوە کامپ نو، بەڵام لە چامپیۆنزلیگدا، بۆ ئەوەی رووداوێکی هاوشێوە روونەدات بارسێلۆنا بڕیاریداوە تەنیا بلیت بەوانە بفرۆشێت کە خاوەنی بلیتی وەرزین و پێویستە وردەکاریی تەواوی کڕیاری بلیتەکانی لابێت و لە رێگەی ئای پیی بیانییەوە بلیت فرۆشتنی یارییەکە قەدەخە کراوە.
 
هاندەرانی ئینتراخت فرانکفۆرت بۆ ئەم یارییە تەنیا 2 هەزار 300 بلیتیان پێدەدرێت و یانەکە دەیەوێت دڵنیا ببێتەوە کە کەسانی دیکە لە شوێنی هاندەرانی بارسێلۆنا ناچنە نێو یاریگە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە