شێروانە یەکەم بردنەوەی تۆمارکرد و سیروانی نوێ لە پێشەنگە

10-01-2020
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن خولی نایابی كوردستان
A+ A-

رووداو - هەولێر

یارییەکانی گەڕی 11ـی خولی نایابی کوردستان کۆتاییانهات و سیروانی نوێ سێ گۆڵ و سێ خاڵی وەرگرت و پێشەنگی خولەکەی قایمترکرد.

سیروانی نوێ لە نێو یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی دەربەندیخانی کرد و لە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراودا یانەی خاوەن یاریگا بە سێ گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی تۆمارکرد.

هەر لە سلێمانی و لە یارییەکی دیکەدا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەبێ گۆڵ لەگەڵ یانەی زاخۆ یەکسانبوو.

یانەی نەورۆزیش ریمۆنتادای کرد و دوای ئەوەی بەرامبەر یانەی هندرێن بە دوو گۆڵ لە دواوە بوو، بەڵام هاتەوە نێو کەشی یارییەکە و سێ گۆڵی تۆمارکرد و لە نێو یاریگای خۆیدا سێ خاڵی زەحمەتی بەدەستهێنا.

لە هەولێریش برایەتی یەکەم بردنەوەی بە یانەی شێروانە بەخشی و بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ پێی دۆڕا.

لە دهۆک یانەی زێرەڤانی دووەم بردنەوەی ئەم وەرزەی بەدەستهێنا و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی هەولێری بردەوە.

یانەی دهۆکیش لە نێو یاریگای خۆیدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە یانەی پێشمەرگەی هەولێر هێنا.

یانەی سۆرانیش لەم گەڕەدا چاوەڕوانبوو.

دوای کۆتاییهاتنی ئەم گەڕە، سیروانی نوێ بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ لە پلەی یەکەمی خولی نایابی کوردستاندا مایەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە