خۆری مێسی لە ئەرجەنتین بەرەو ئاوابوونە؟

10-06-2025
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین
نیشانەکردن لیۆنێل سکالۆنی لیۆنێل مێسی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوێنێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا باسی لە ئەفسانە لیۆنێل مێسی کرد و دەڵیت ئەو لەمەوبەدوا پێویستیێکی ئەوتۆ نییە بۆ تیپەکەمان.

لیۆی خاوەن 8 باڵۆندۆر کە 192 جار لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەرکەوتووە و توانیویەتی 112 گۆڵ تۆماربکات یارمەتی تیپەکەی داوە بۆ بەدەستهێنانی کۆمەڵێک نازناوەی جیهانی، لەسەرووشیانەوە مۆندیالی 2022. 

مێسی لە 24ـی مانگی شەش تەمەنی دەبێت بە 38 ساڵ و پەیتا پەیتا تەمەنی بەرەو هەڵکشان دەچێت، ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا سێ یاری ئەنجامدا کە لە هەرسێ یارییەکەدا بەرامبەر بەرازیل، ئۆرۆگوای و چیلی بردنەوەی بەدەستهێنا و مێسی تەنیا لەگەڵ هەڵبژاردەی چیلی 30 خولەک یاری کرد و تیایدا گرنگییەکی ئەوتۆی نەبوو.

سکالۆنی لە هەڤپەیڤینێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی "تیپەکەمان ئێستا لەئاستێکدایە دەتوانێت هەمان ئاست پێشکێش بکات بە لیۆنێل مێسی بێت یان بێ ئەو، لە پێشووتردا دەبووایە زۆر یاریزان جێگۆڕکێ پێبکەین بۆ ئەوەی لەگەڵ مێسی هاوئاهەنگیان هەبێت، بەڵام ئێستا تیپەکە زۆر باشە و مێسی بەپێویست نازانین ئەگەر لە تیپەکەش هەبێت یان نا، کە ئەمە بە خاڵێکی ئەرینی لەقەڵەم دەدرێت بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە