رووداو - هەولێر
بۆ پێشەوە، یەک دوو هەنگاوی دیکەیە و ئێمە پاڵەوانی لالیگاین، ئەمە ئامانج و درووشمی یانەی ریال مەدریدە بۆ یارییان بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێش و سێ یارییەکەی دیکەی لالیگا.
لە گەڕی 35ـی خولی ئیسپانیا ئەمشەو کاژێر 23:00 بەکاتی باشووری کوردستان، ریال مەدرید لە یاریگای ئالفرێدۆ دی ستیفانۆ میوانداری دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێش دەکات.
لە دوای کۆرۆنا ریال مەدرید حەوت لەسەر حەوتی وەرگرتووە، ئەوان لە ئاست و ئەنجام بە دڵی هەمووانن، لەم حەوت یارییەدا 13 گۆڵییان تۆمارکردووە و دووجاریش گۆڵەکەییان هەژێنراوە.
لەم چەند یارییەی دوای کەرەنتینە پاڵەوان سەرکردە، کاپتنی یانەکەیە، هەرچەندە لە دڵی بەرگرییە، بەڵام دڵی لەگەڵ هێرشبەرانیشە و سێرخیۆ رامۆس لەم حەوت یارییەدا پێنج گۆڵی بۆ لۆس بلانکۆس تۆمارکردووە، بەڵام داخی ریال سەرکردە یاریناکات.
جگە لە رامۆس سێ بەرگریکاری دیکە یاریناکەن ئەوانیش، ڤاران، کارڤاخال و ناچۆن، هەروەها یاریکردنی هازاردیش جێی گومانە، ئەو پێکانی هەبوو، چاکبووەتەوە، بەڵام چانسی یاریکردنی زۆرر کەمە.
بۆ ریال مەدرید هەلێکە و ئەمجارە، بردنەوەی ئەم یارییە کە تا ڕادەیەک ئاسانە، دەست بە باڵی نازناوەکەوە دەگرێت و بۆ یارییەکانی داهاتوو دەتوانێت بیخاتە باوەشی یاریزانانی و ریال مەدرید ببێت پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ