سوپرایزی ریال مەدرید بۆ هاندەرانی

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە ئێستاوە خۆی بۆ گواستنەوەی هاوینی داهاتوو ئامادەدەکات و دوو یاریزانی دیار لە پلانەکانی یانەکەدان بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ بکات.
 
بەپێی هەواڵی میدیای ئەرجەنتینی، کریستیان رۆمێرۆ لە کارگێڕیی تۆتێنهام رازی نییە، ریال مەدرید چاودێری تواناکانی دەکات. سەرچاوەکە دەڵێت "توانای جەستەیی، خێرایی، یاریی باش بە تۆپ، ئەزموونی لە خولی ئینگلیزی، هۆکارن بۆ ئەوەی ریال مەدرید بیر لە گواستنەوەی یاریزانەکە بکاتەوە.
 
تەمەنی یاریزانەکە 27 ساڵە، گرێبەستەکەی لە 2029 کۆتاییدێت، نرخەکەی دەگاتە 60 ملیۆن یۆرۆ.
 
یەکێکی دیکە لەو یاریزانانەی لە پلانەکانی یانەی شاهانەدایە، نیکۆ شلۆتەربێک، یاریزانی یانەی بۆرووسیا دۆرتموندی ئەڵمانییە و ماوەیەکی زۆرە ناوی بە یانە ئیسپانییەکەوە بەستراوەتەوە.
 
رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی دەڵێت، وێستگەی سەرەکی و باشترین بۆ نیکۆ شلۆتەربێک، بەرگریکاری بۆرووسیا دۆرتموند، یانەی ریال مەدریدە، یاریزانەکە لە پلانەکانی یانەکەدایە و نرخەکەی لە نێوان 40 بۆ 50 ملیۆن یۆرۆیە و کێشەی لە نرخەکەیدا نییە.
 
یانەی ریال مەدرید چاوەڕێی بڕیاری ئەو یاریزانە دەکات، بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی یان رۆیشتنی لە یانەکە، مانگی داهاتوو یاریزانەکە بڕیاردەدات، گرێبەستەکەی لە دۆرتموند لە 2027 کۆتاییدێت، تەمەنی 26 ساڵە.
 
بەستنەوەی ناوی ئەم دوو بەرگریکارە بە یانەی ریال مەدریدەوە لەکاتێکدایە، ئەگەری هەیە لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوو ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر لە یانەکە بڕوات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە