رووداو هەولێر
لە گەڕی 33ـی خولی ئەستیرەکانی عێراق، سبەی دووشەممە کاژێر 18:00 یانەی هەولێر لەنێو یاریگەی مەدینەی شاری بەغدا یاری لەگەڵ یانەی دیالە دەکات و دەیەوێت درێژە بدات بە سەرکەوتنەکانی لە خولەکە.
یانەی هەولێر لە دوو یاریی رابردوویدا ئاستێکی بەرزی پێشەشکرد و بەبردنەوە لە یانەکانی کەربەلا و قاسم خۆشییەکی زۆری بەخشییە هاندەرانی و ئومێدی بۆ گەڕاندنەوە، تیپەکە لەم یارییەدا ئامادەکاری تەواوی کردووە و بەر لە یارییەکە بە 48 کاژێر تیپەکە گەشتی شاری بەغدای کردووە.
شێرکۆ کەریم، کاپتنی یانەی هەولێ، لەبارەی ئاستبەرزییان لە دوو یاریی رابردووی تیپەکەیان بە رووداوی راگەیاند "بەدڵنیاییەوە هەر لە سەرەتای وەرز رۆحیەتی رکابەریمان هەبوو، بەڵام هەندێک بارودۆخ کارەکەیان تێکدا، متمانەیەکی زۆرم بە هاوڕێکانم و دەستەی راهێنەران هەیە کە دەتوانین ئەنجامەکانمان باشتر بکەین".
ئەو هەروەها گوتی "بەڵێنمان داوە کە زیاتر بەرەو پێش بچین و شوێنێک لە ریزبەندیی بگرین کە شایستەی هەولێر بێت، بەشێوەیەک لە پلەکانی شەشەم یان پێنجەم بین و لەپێناو یانەکەمان دەجەنگین".
کوڕانی هەولێر بەکۆکردنەوەی 41 خاڵ لە پلەی سێزدەی ریزبەندیی خولی ئەستێرەکانی عێراقن، بردنەوە لە دیالە تیپەکە بەرەو پلەکانی سەرەوەی ریزبەندی دەبات.
هەر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق ئەم یارییانەش ئەنجام دەدرێن:
کارەبا - قاسم
نەورۆز - نەفت
نەفتی بەسرە - نەجەف
کەربەلا - جەوییە
زاخۆ - حدوود
نەفتی میسان - زەورا
گەرمە - شورتە
کەرخ - مینا
دهۆک - تەڵەبە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ