رووداو دیجیتاڵ
خاڵیدۆ کۆلیبالی، بەرگریکاری بەتوانای سەنیگال و یانەی ناپۆلی، لەبارەی ئەو دەنگۆیانە قسەدەکات کە باس لە رۆیشتنی دەکەن لە یانەکەی.
کۆلیبالی لەلێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا دەڵێت، خێزانەکەم زۆر دڵخۆشن لێرە، ئەمە واملێدەکات دڵخۆشبم، نامەوێت کەس بە ناوی 100 ملیۆن یۆرۆ بانگم بکات، یان ئەو نرخەی بەڕێوەبەرەکان بە من دەبەخشن.
خاڵیدۆ گوتی، هەموو ئامانجی من ئەوەیە بە رێژەی 100% تواناکانم لە یاریگەدا پێشانبدەم، لە جیهانی تۆپی پێدا تۆ نازانیت لەم نزیکانە چی روودەدات.
یاریزانە سەنیگالییەکە زیاتر گوتی، هەرگیز لەگەڵ یانەکەی لەبارەی رۆیشتنەوە قسەی نەکرد، پێویستە چارەسەرێکی بدۆزینەوە و دەشیدۆزینەوە، بەڵام هەرگیز لەبارەی بازاری گواستنەوە قسەم نەکردووە، با بزانین سەرۆکی یانەکە چ بڕیارێک دەدات، ئەگەر پێشنیازی نوێکردنەوەیان کرد، ئەوا رێگەم پێدەدات لێرە کاروانی پیشەگەری خۆم کۆتایی پێ بهێنم.
کۆلیبالی دەڵێت، هێشتا سێ ساڵم لە گرێبەستەکە ماوە، هێشتا کاتێکی زۆرم لەپێشە، جگە لە ناپۆلی بیر لە هیچ شتێکی دیکە ناکەمەوە.
لە بارەی مانەوە لە یانەکەدا تاوەکو وازهێنان لە یارییکردن ئەو یاریزانە گوتی، ناڵێم نەخێر، نامەوێت کەس هەڵبخەڵەتێنم، ئێمە دەزانین کارەکانی تۆپی پێ چۆن بەڕێوەدەچن.
ئەستێرە سەنیگالییەکە لە کۆتاییدا گوتی، لەوانە بڵێی بۆ هەتا هەتایە لێرە دەمێنمەوە و دوایش بفرۆشرێم، بەڵام بە هاندەران دەڵێم بە رێژەی 300% تواناکانم پێشکێشی ئەم درێسە دەکەم.
ئەم قسانەی کۆلیبالی لەکاتێکدایە یانەکانی مانچێستەر سیتی، مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوولیش هەوڵی گواستنەوە بۆ ریزەکانیان دەدەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ