رووداو دیجیتاڵ
کیلیان ئێمباپێ، دۆسێەکەی لە پاریس سانجێرمان بردەوە و یانە فەرەنسییەکە زیاتر لە 60 ملیۆن یۆرۆ دەداتە ئەو یاریزانە فەرەنسییە.
یانەی پاریس سانجێرمان بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، یانەکە بەپێی ئەو بڕیارەی لەلایەن دەستەی ئەمیندارانەوە لە 16-12-2025 درابوو بڕی 60.9 ملیۆن یۆرۆی دایە کیلیان ئێمباپێ.
ئەو پارەیەی پاریس سانجێرمان دەیداتە کیلیان ئێمباپێ بەمشێوەیە دابەش دەبێت.
36.666.680 € پاداشتی واژۆکردنی سێیەم
17.250.000 € پاداشتی مووچەی مانگەکانی 4-5-6ـی ساڵی 2024
1.725.000 € موڵەت بە مووچەوە
1.500.000 € پاداشتی پابەندبوون لە مانگەکانی 4 - 5 - 6ـی ساڵی 2024
150.000 € موڵەت بە مووچەوە لەگەڵ پاداشتی پابەندبوونی مانگەکانی 4 - 5 - 6ـی ساڵی 2024
دوای پەیوەندیکردنی بە یانەی ریال مەدریدەوە، کیلیان ئێمباپێ سکاڵای لە دژی یانەی پاریس سانجێرمان تۆمارکرد و رایگەیاند، پارەی لای ئەو یانەیە ماوە، هەرچەند دوای ئەوە پاریس سانجێرمان ئەوەی رەتکردەوە، بەڵام دۆسێیەکە چووە دادگا و یاریزانە فەرەنسییەکە بەبڕیاری دادگا دۆسێیەکەی لە یانەی پێشوو بردەوە، بەمشێوەیە کیلیان ئێمباپێ 60.9 ملیۆن یۆرۆی لەو یانەیە وەرگرت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ