ڤیدیۆ؛ لە وڵاتی تانگۆ تۆپی پێ گەڕایەوە

11-08-2020
ئیحسان تاهیر
AP
AP
نیشانەکردن ئەرجەنتین
A+ A-

رووداو دیجیتال

دوای 5 مانگ وەستانی تۆپی پێ بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، یانەکانی خولی پلە یەکی ئەرجەنتینی گەڕانەوە نێو یاریگەکانی مەشق، بەپێی رێنمایی تەندروستی زۆر تووند.

گەڕانەوەی یانەکانی ئەرجەنتین بۆ مەشقەکانیان لەکاتێکدایە کە پشکنینەکان دەریانخستووە 20 یاریزان تووشی کۆرۆنا بوونە.

بەپێی ئەو پشکنینانەی بۆ یاریزانان کراون، حاڵتی تووشبوو لەنێو زۆربەی یانەکاندا هەیە.

بۆکا جۆنیۆرزی پاڵەوانی ئەرجەنتین تووشبوونی ئەگۆستین ئەلمێندرای یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی بە ڤایرۆسەکە راگەیاندووە، هەروەها ریڤەرپلەیتیش دووپاتیکردەوە کە گۆڵپارێزە گەنجەکەی، ئیزیکێل سینتۆریۆن و گۆنزالۆ مۆنتێلی بەرگریکاری تووشی کۆرۆنا بوونە.

ئەرجەنتین دوایین وڵاتی ئەمریکای باشوورە کە چالاکییەکانی تۆپی پێی دەستپێبکەنەوە، ئەمەش دوای ئەوەی یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتەکە گوشارێکی زۆری خستە سەر حکومەت بۆ ئەوەی رێگە بە دەستپێکردنەوەی تۆپی پێ بدات.

لە بەرازیل، ئۆرۆگوای و پاراگوای تۆپی پێ دەستیپێکردووەتەوە، بەڵام لە ئەرجەنتین هێشتا یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتەکە کاتی دەستپێکردنەوەی خولەکانی دیارینەکردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە