پێرێز دوای یاریی مانچێستەر سیتی هەڵوێستێکی چاوەڕواننەکراوی بەرامبەر ئەلۆنسۆ هەبووە

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن فلۆرێنتینۆ پێرێز چابی ئەلۆنسۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید، دوای یاریی مانچێستەر سیتی هەڵوێستێکی چاوەڕواننەکراوی بەرامبەر چابی ئەلۆنسۆ ی راهێنەری یانەکەی هەبووە و ئیدی قۆناخێکی نوێ لە یانەکە دەستپێدەکات.
 
لەم دواییانەدا قسە و باسەکان سەبارەت بە داهاتووی چابی ئەلۆنسۆ لەگەڵ ریال مەدرید زیادیان کردووە، دوای زنجیرەیەک ئەنجام کە دۆسێیەی ئاستی هونەریی لەناو یانەکەدا کردەوە. 
 
لەگەڵ نزیکبوونەوەی رووبەڕووبوونەوەی مانچێستەر سیتی، روون بوو کە گرنگی یارییەکە لە سێ خاڵ زیاترە. شکستێکی قورس بەس بوو بۆ گۆڕینی هەموو شتێک، و لەوانەیە پاڵنەر بووایە بۆ بڕیارێکی چارەنووسساز کە دەمێکە زۆر کەس چاوەڕێی دەکەن. بۆیە چاوەکان لەسەر کاردانەوەی فلۆرێنتینۆ پێرێز بوون بەدیاریکراوی، چونکە ئەو خاوەنی دوا بڕایرە لە ژووری بڕیاردانی مەدریددا.
 
ئەوەی دوای یارییەکە روویدا پێشبینییەکانی پێچەوانە کردەوە
 
سەرەڕای دۆڕانی تیپەکە، بەڵام ئاستەکە کارەساتبار نەبوو وەک ئەوەی لێی دەترسان. یارییەکە تاوەکو رادەیەکی زۆر هاوسەنگ بوو، لەگەڵ توانایەکی روونی ریال مەدرید بۆ دەرچوون بەئەنجامێکی ئەرێنی ئەگەر لە بەردەم گۆڵدا کاریگەرتر بوونایە و لە هێڵی دواوەش تووندوتۆڵتر بوونایە.
 
سەرچاوەکان لەناو یانەکەوە دووپاتیان کردەوە کە دەستەی کارگێڕیی بەوردی چاودێری یارییەکەیان کردووە، و سەرەڕای بێئومێدی لە ئەنجامەکە، بەڵام هەستێکی تەواو جیاواز لە هەفتەکانی رابردوو باڵی کێشابوو بەسەریاندا. پێزانین هەیە بۆ ئەو کارەی لەناو یاریگەدا دەرکەوت، و متمانە نوێ دەبێتەوە بە توانای چابی ئەلۆنسۆ بۆ گەڕاندنەوەی تیپەکە بۆ ڕێڕەوی راست، بەتایبەت دوای ئەوەی یاریزانەکان پابەندتر دەرکەوتن و ئارەزووی تێکۆشانیان هەبوو تاوەکو خولەکەکانی کۆتایی.
 
لەگەڵ ئەوەشدا، تەنیا رووداوەکانی ناو یاریگە بابەتی سەرەکی گفتوگۆکانی دوای یارییەکە نەبوون، چونکە ئەو پشتیوانییەی چابی لە یاریزانەکانییەوە وەریگرت پەیامێکی قوڵتری هەڵگرتبوو لەوەی لەسەر شاشەکان دەرکەوت.
 
چوامینی پێش یارییەکە بەڕاشکاوییەکی سەرنجڕاکێشەوە قسەی کرد و گوتی "بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی یاریزانەکانە، نەک راهێنەر". ڤینیسیۆس دووپاتی کردەوە کە ئەوان "یەک خێزانن و بۆ یەک ئامانج دەجەنگن". بەڵام رۆدریگۆ، هەڵسوکەوتەکەی لە هەمووان سەرنجڕاکێشتر بوو، دوای ئەوەی راستەوخۆ بەرەو راهێنەرەکەی رۆیشت بۆ ئەوەی لەباوەشی بگرێت دوای تۆمارکردنی گۆڵەکەی".
 
ئەم ئاماژانە بەبێ بایەخ بەسەر چابی ئەلۆنسۆدا تێنەپەڕین، کە دیار بوو کاریگەر بووە بەوەی روویدا. و دوای یارییەکە گوتی "من زۆر دڵخۆشم بۆ رۆدریگۆ. بە ماوەیەکی سەختدا تێپەڕی کە تێیدا زۆر بەشداری نەدەکرد، و ئەمڕۆ یەکێک بوو لە دیارترین یاریزانەکان. پشتیوانیی ئەو بۆ من و پشتیوانیی هاندەران زۆر گرنگە، بەم جۆرە لە یەکگرتوویی هەموو شتێک دەگۆڕین".
 
بەپێی ئەوەی لەناو یانەکەوە دزەی کردووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز بەڕوونی پێشوازی لەم پەیامانە کردووە، ئەمەش وایکرد ئەو بڕیارەی چاوەڕێ دەکرا دوای یارییەکە دەربچێت بەتەواوی ئاراستەکەی بگۆڕێت، تاوەکو قۆناخێکی نوێ لە هەڵسەنگاندنی داهاتووی راهێنەرەکە لەناو ریال مەدرید دەست پێبکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە