پێلێ سوپاسی کریستیانۆ دەکات

12-12-2022
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن پێلێ کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

پێلێ، ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیل، پشتیوانیی خۆی بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی دووپاتکردەوە، دوای ئەوەی هەڵبژاردەی بەرازیلی ئەوروپا لە مۆندیالی 2022ـی قەتەر شکستی هێنا.
 
پێلێ کە ئێستا دۆخی تەندروستی ناجێگیرە، پەیامێکی پاڵپشتی بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ نارد و سوپاسی کرد بۆ هەموو ئەوەی پێشکەشی جیهانی تۆپی پێ کردووە.
 
کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێشتر لە رێگەی هەژمارە فەرمییەکانییەوە لە سۆشیال میدیا، پەیامێکی نووسیبوو، دوای ئەوەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە مۆندیالەکەی قەتەر لەلایەن مەغریبەوە کرایە دەرەوە.
 
پێلێ لە کۆمێنتێکدا لەسەر پۆستەکەی رۆناڵدۆ لە ئینستاگرام، نووسیویەتی "سوپاس کریستیانۆ کە زەردەخەنەت بۆ گەڕاندینەوە، هاوڕێکەم".
 
هەروەها زۆر لە ئەستێرەکانی تۆپی پێی جیهانیش کۆمێنتیان لەسەر پۆستەکەی رۆناڵدۆ کردووە، لەوانەش کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا، کە هێمای تاجەکەی داناوە، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە کریس پاشایە.
 
باری تەندروستی پێلێ لە چەند رۆژی رابردوودا، تا راددەیەک بەرەو باشتر دەڕوات، دوای ئەوەی هەفتەیەک لە نەخۆشخانەیەکی ساوپاولۆ خەوێنرا، کە ماوەیەکە تووشی شێرپەنجەی کۆڵۆن بووە.
 
هەڵبژاردەی مەغریب دەستکەوتێکی مێژوویی بەدەستهێنا بە گەیشتن بە قۆناخی پێش کۆتایی مۆندیالی قەتەر، دوای ئەوەی لە قۆناخی هەشتدا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە پۆرتوگالی بردەوە، کە دوای یارییەکە کریستیانۆ رۆناڵدۆ زۆر بەکوڵ گریا و یاریگەی جێهێشت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە