رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی گەیشتنیان بە یاریی کۆتایی جامی عێراق، پیرۆزبایی لە هەردوو یانەی دهۆک و زاخۆ دەکات و دەڵێت "هەردوو تیم و یاریزانەکانیان جێگەی شانازین."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ هەردوو یانە دەڵێت "لە دڵەوە و بە گەرمی پیرۆزبایی لە هەردوو تیپی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکەم کە سەرکەوتن و گەیشتنە یاریی کۆتایی جامی عێراق."
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا کە لە ئێکس بڵاوکراوەتەوە نووسیوویەتی "هەردوو تیم و هەموو یاریزانەکانیان جێگەی شانازین، دەستخۆشیان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازم."
پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە شەوی شەممە هەردوو یانەی دهۆک و زاخۆ بۆ یەکەمجار لە مێژوودا گەیشتنە یاریی کۆتایی جامی عێراق، دوای ئەوەی دهۆک سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی جەوییە بەدەستهێنا و یانەی زاخۆش بەرامبەر یانەی شورتە سەرکەوت.
رۆژی چوارشەممە یاریی کۆتایی جامی عێراق لەنێوان هەردوو یانە کوردستانییەکە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ