رووداو دیجیتاڵ
یانەی بایرلیڤەرکوزن یەکەم یاریی لە دوای دوورخستنەوەی ئێریک تێن هاگ، لە راهێنەرایەتیی یانەکەی ئەنجامدا و بە 9 یاریزانەوە سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
لە دەستپێکی رکابەرییەکانی گەڕی سێیەمی بوندێسلیگادا بایرلیڤەرکوزن، میوانداریی یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی کرد و کاسپەر هیولماندی دانیمارکی یەکەم یاریی بوو وەکو راهێنەری یانەکە ئەنجامبدات.
لە خولەکی 10 ئەلیخاندرۆ گریماڵدۆ بەلێدانی راستەوخۆ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ بایرلیڤەرکوزن تۆمارکرد و خاوەن یاریگە پێشکەوت.
پێشکۆتاییهاتنی نیوەی یەکەم، پاتریک شیک بەلێدانی سزا بۆ جاری دووەم تۆڕی گۆڵی ئینتراختی هەژاند.
لە خولەکی 52 جان ئوزون ئەنجامەکەی بۆ ئینتراخت فرانکفۆرت کەمکردەوە و گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.
دوای 7 خولەک لەو گۆڵە بەهۆی تووند یارییکردنەوە رۆبێرت ئاندریخ لە یانەی بایرلیڤەرکوزن بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
دوای ئەوە لە خولەکی 92 ئیزیکێل فێرناندێزیش هەر لە بایرلیڤەرکوزن کارتی سووری پێدرا و یانەکە بە 9 یاریزانەوە یاریی دەکرد.
پێشکۆتاییهاتنی یارییەکە، ئەلیخاندرۆ گریماڵدۆ بەلێدانێکی دیکەی راستەوخۆ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی بایرلیڤەرکوزنی تۆمارکرد.
بایرلیڤەرکوزن یارییەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و لە یەکەم یارییدا دوای دوورخستنەوەی ئێریک تێن هاگ، یەکەم بردنەوەی لەم وەرزەی خولەکەدا تۆمارکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ