رووداو دیجیتاڵ
یانەی مانچێستەر یونایتد دەستی بەلێکۆڵینەوە کرد لە رووداو دیارنەمانی سەرجەم لاپچینی یاریزانە کچەکانی یانەکە.
کچانی مانچێستەر یونایتد، لەکاتی بەڕێکەوتنیان بۆ نەرویج لەپێناو یارییەکی پاڵاوتنەکانی چامپیۆنزلیگی ئافرەتان، لاپچینەکانیان ون کردووە.
سەرجەم یاریزانانی تیپەکە لەگەڵ لاپچینەکاندا، قاچپارێزەکانیشیان ونکردووە، میدیاکان دەڵێن پێشتر هەرگیز شتی وا رووینەداوە.
تیپەکە بۆ ئەوەی یارییەکەی بەرامبەر خانمانی 'ئێس کی بران'ی نەرویجی ئەنجام بدات، ناچاربووە لە فرۆشگایەکی بچووک ژمارەیەکی زۆر لاپچین و قاچپارێز بکڕێت.
ئاندرێ گۆلۆرد، کە خاوەنی فرۆشگاکەیە دەڵێ، یانەکە هەزاران پاوەندیان خەرجکردووە بۆ کڕینەوەی لاپچین بۆ یاریزانەکانیان.
ئەو فرۆشیارە دەڵێ، فرۆشگاکەی ئێمە گەورەیە و یاریزانەکان بەخت یاوەریان بوو هەموو ژمارە لاپچینێکمان هەبوو، دەنا رووبەڕووی کێشەی گەورە دەبوونەوە.
فرۆشیارەکە دەڵێ، هەر جووتێک لاپچینمان بە 200 تاوەکو 230 پاوەند فرۆشت، 30 پاوەندیش نرخی قاچ پارێزەکان بوو. سەرجەم یاریزانەکان پێویستیان بەهەردووکی هەبوو.
یانەی مانچێستەر یونایتد ئاشکرایکردووە، لە کاتی گەشتی تیپەکەدا جانتایەکی پڕ لە لاپچین و قاچ پارێز ون بووە و تاوەکو ئێستا نازانن کەی و چۆن دیار نەماوە.
گوتەبێژی یانە ئینگلیزییەکە دەڵێ، "لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە دەکەین، بۆ ئێستا کێشەکەمان چارەسەرکردووە و لاپچینمان بۆ هەموو یاریزانەکان دابین کردووە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ