یاریزانێکی ریال مەدرید لە پێرێز یاخی دەبێت و پێیدەڵێت نەخێر

14-09-2025
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن داڤید ئالابا فلۆرێنتینۆ پێرێز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یاریزانێکی ریال مەدرید لە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ئەو یانەیە یاخی دەبێت و داواکارییەکەی رەتدەکاتەوە و پێیدەڵێت "نەخێر نەخێر".
 
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی شاهانە، سەرۆکی ریال مەدرید داوایەکی لە داڤید ئالابای بەرگریکاری نەمسایی یانەکەی کردووە، بەڵام ئەو بەخێرایی رەتیکردووەتەوە و رازی نەبوو بەقسەی پێرێز بکات.
 
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، فلۆرێنتینۆ پێرێز بەتایبەت قسەی لەگەڵ ئالابا کردووە و پێشنیازی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بۆ کردووە بە رێککەوتنی هەردوولا، کە لە بەرامبەردا تەنیا نیوەی مووچەکەی کە ماوە وەربگرێت. 
 
هەرچەندە ئەم پێشنیازە لە چوارچێوەی 'پاراستنی سەقامگیریی دارایی' هاتبوو، بەڵام وەڵامی یاریزانەکە جێگەی سەرسوڕمان بوو. چونکە وەک ئەو سەرچاوانە باسی دەکەنم بەرگریکارەکە پێیگوتووە "نەخێر، نەخێر..".
 
ئالابا کە تەمەنی 33 ساڵە، بەتەواوی رەتیکردووەتەوە و پێداگری لەسەر مانەوەی تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی ئێستای کردووە. ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە کە ئەو بەشێوەیەکی کردەیی لە پلانە هونەرییەکانی چابی ئەلۆنسۆی راهێنەر دوورکەوتووەتەوە، دوای زنجیرەیەک پێکانی بەردەوام و دابەزینی ئاستی جەستەیی و هونەری، هەرچەند بەرامبەر ریال سۆسیداد چەند خولەکێک یاری کرد.
 
هەمان سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەداوە کە داهاتووی ئالابا لەوانەیە گۆڕانکارییەکی گەورە بەخۆیەوە ببینێت، چونکە خولی پیشەگەری سعودی وەک شوێنێکی ئەگەری دەردەکەوێت و چەندین یانە داوای دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە