رووداو دیجیتاڵ
هیواکانی یانەی شالکێ بۆ مانەوەی لە خولی ئەڵمانیا زیاتربوون، دوای ئەوەی لە یارییەکی بەهێزدا، بە ئەنجامێکی گەورە 5-2 لە یانەی هێرتا بەرلینی رکابەری بۆ دابەزین لە بوندێسلیگای بردەوە.
یارییەکە دەستپێکی گەڕی 28ـی بوندێسلیگا بوو، کە شالکێ لەسەر یاریگەی ڤێلتینس ئارێنا میوانداری هێرتا بەرلینی کردبوو.
تیم سکارک، یاریزانی شاڵکێ تەنی 3 خولەکی پێویستبوو بۆ ئەوەی گۆڵی پێشکەوتن بۆ یانەکەی تۆمار بکات.
ئەوەندەی نەبرد و دوای 10 خولەکی دیکە، ماریۆس بولتەر گۆڵی دووەمی بۆ یانەی خاوەن ماڵ تۆمارکرد.
ستیفان یۆڤیچ، لە دواخولەکی نیوەی یەکەمدا گۆڵێکی بۆ هێرتا بەرلین تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بە ئەنجامی 2-1 لە بەرژەوەندی شالکێ تەواو بوو.
بە هەمان سیناریۆی نیوەی یەکەم، دوای تێپەڕبوونی 3 خولەک لە دەستپێکی گێمەکە، سیمۆن تێرۆدی گۆڵی سێیەمی بۆ شالکێ تۆمارکرد.
لە گێمی یەکەمدا بولتەر گەڕایەوە و لە خولەکی 78 گۆڵی چوارەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد، پێش ئەوەی لە خولەکی 84ـدا مارکۆ رێختەر گۆڵی دووەم بۆ هێرتا بەرلین تۆماربکات.
پێش ئەوەی مارسین کامینسکی لە خولەکی 92 فێستیڤاڵی گۆڵەکان بۆ شاڵکێ کۆتایی پێبهێنێت.
بەم سەرکەوتنە شالکێ ژمارەی خاڵەکانی کردە 23 خاڵ و لەجیاتی هێرتا بەرلین لە پلەی کۆتایی ریزبەندییەوە چووە پێش کۆتایی و شوێنی خۆی بۆ یانەکەی پایتەخت جێهێشت، کە خاوەنی 22 خاڵە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ