مانچێستەر یونایتد لە هەوڵەکانی بەدەستهێنانی هاری کەین کشایەوە

15-06-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن هاری کەین تۆتێنهام
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کارگیڕیی مانچێستەر یونایتد، پاشەکشەیکرد لە هەوڵەکانی گرێبەستکردن لەگەڵ هاری کەین، ئەستێرە و هێرشبەری تۆتێنهام هۆتسپێر.
 
میدیای ئینگلتەرا ئاشکرایانکردووە کە مان یونایتد بڕیاریداوە دانوستاندن بۆ بەدەستهێنانی کەین رابگرێت.
 
سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکانی ئینگلتەرا دەڵێن، یونایتد گەیشتووەتە ئەوە باوەڕەی کە دانیێل لیڤی، سەرۆکی یانەی تۆتێنهام، زێدەڕۆیی دەکات لە داواکارییەکانی بۆ دەستهەڵگرتن لە کەین، بەتایبەت کە گرێبەستی ئەو یاریزانە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت.
 
پێشتر میدیای ئینگلتەرا گوتبوویان، کارگێڕیی تۆتێنهام داوای 100 ملیۆن پاوەند دەکات بۆ دەستبەرداربوون لە هاری کەین.
 
کەین وەرزێکی ناوازەی لەگەڵ یانەکەی هەبوو، توانی 30 گۆڵ لە پرێمەرلیگدا تۆمارکرد، پلەی دووەمی گۆڵکەرانی وەرزی ئەمساڵی لە پاش ئێرلینگ هالاندەوە بەدەستهێنا.
 
بەپێی سەرچاوەکان، تەنیا مانچێستەر یونایتد لە هەوڵەکانی بەدەستهێنانی کەین پاشگەزنەبووەتەوە، بەڵکو ریال مەدریدیش بەهۆی هەمان هۆکارەوە، لە بابەتەکە پاشەکشەی کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە