رووداو دیجیتاڵ
یانەی بایرن میونشن نەیتوانی درێژە بە بردنەوەکانی بدات و لە یاریگەی خۆیدا بەزەحمەت لە دۆڕان رزگاریبوو و لەگەڵ یانەی ماینز یەکسانبوو.
لە رکابەرییەکانی گەڕی 14ـی خولی ئەڵمانیا، بایرن میونشن لە ئالیانز ئارێنا میوانداریی یانەی ماینزی کرد، دوای 29 خولەک لێنارت کارل گۆڵی پێشکەوتنی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد و بایرن پێشکەوت.
بەر لە تەواوبوونی نیوەی یەکەمی یارییەکە کاجپەر پۆتولسکی ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و نیوەی یەکەم بەیەکسانبوون تەواو بوو.
لە نیوەی دووەمدا ماینز ئاستێکی بەرزی پێشکێشکرد، لە خولەکی 67 لی جای سۆنگ گۆڵی دووەمی بۆ یانەی میوان بەشێوەیەکی جوان تۆمارکرد و ماینز پێشکەوت.
دوای ئەوە بایرن میونشن هەوڵەکانی بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە چڕکردەوە و لە خولەکی 87 هاری کەین، بەلێدانی سزا یانەکەی لە دۆڕان رزگارکرد و یارییەکە بەیەکسانبوون بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتاییهات.
بایرن ئەمە دووەمجارە لەم وەرزەدا لە دوای 14 یاری یەکساندەبێت، بەڵام هێشتا 9 خاڵ لە پێش لایپزیگی دووەمی ریزبەندە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ