هەولێر دەیەوێت دۆڕانی بەرامبەر نەورۆز قەرەبوو بکاتەوە

16-07-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی هەولێر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە درێژەی یارییەکانی گەڕی 37ـی خولی یانە نایابەکانی عێراق، یانەی هەولێر لەنێو یاریگەی خۆیدا یارییدەکات و دەیەوێت قەرەبووی دۆڕانی یاریی رابردووی بەرامبەر یانەی نەورۆز بکاتەوە.
 
هەولێر ئەمشەو کاژێر 21:00 لە یاریگەی فرانسۆ هەریری میوانداریی یانەی نەجەف دەکات، بە ئامانجی گەڕانەوە بۆ سەر سەرکەوتنەکان و قەرەبووکردنەوەی دۆڕانیان لە یاریی رابردووی بەرامبەر یانەی نەورۆز.
 
لە یارییەکەی ئەمشەودا، هەولێر لە تواناکانی هەریەکە لە ئەحمەد سەرتیپ، هێلیۆ مۆنتێرۆ، رەوا یوسف، ئەحمەد مەکەنزی و حوسێن جولی بێبەش دەبێت، کە هەریەکەیان بە هۆکارێک ناتوانن یارمەتی هەولێر بدەن.
 
یانەی هەولێر لە یاریی یەکەمی ئەم وەرزەدا بەرامبەر یانەی نەجەف، لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو و دەیەوێت سەرکەوتنەکەی بەرامبەر میوانەکەی دووبارەبکاتەوە.
 
بەر لە بەڕێوەچوونی ئەم یارییە، یانەی هەولێر لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی خولەکەیە و خاوەنی 52 خاڵە، یانەی نەجەف بە کۆکردنەوەی 56 خاڵ لە پلەی شەشەمی ریزبەندە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە