رووداو ـ ههولێر
یانەی مارسیلیا یاریی لووتکەی گەڕی پێنجەمی خولی فەرەنسا لە مۆناکۆ بردەوە و سێ خاڵی دیکەی بەدەستهێنا.
هەردوو یانە لەسەر یاریگەی لویسی دووەم بەرامبەر یەکدی یارییانکرد، مارسیلیا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی مۆناکۆی شکاند و سێ خاڵی یارییەکەی بردەوە.
لە خولەکی 17 ویسام بن یەدیر بەلێدانی سزا گۆڵێکی بۆ مۆناکۆ تۆمارکرد، لە خولەکی 26 هەمان یاریزان یانەکەی کردە خاوەنی دوو گۆڵ، بەڵام ئەمە مارسیلیای بێهیوا نەکرد و یانەکە بە چوار گۆڵی لەدوای یەک وەڵامی مۆناکۆی دایە کە لەلایەن داریۆ بێنێدێتۆ دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 38 و 66، ڤالێری جێرمان لە خولەکی 41 و دێمێتری پایێ لە خولەکی 61 تۆمارکران.
دوای ئەم چوار گۆڵەی مارسیلیا مۆناکۆ لە خولەکی 75 لە رێگەی کەیتا دیاو بالدێ گۆڵێکی دیکەی تۆمارکرد، بەڵام بێ سوود بوو و یانەکە لەنێو یاریگە و هاندەرانی دۆڕا و تاوەکو ئێستا، هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە و تەنیا دوو خاڵی هەیە، یانەی مارسیلیاش لە پلەی چوارەمی ریزبەند بووە خاوەنی 10 خاڵ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ