رووداو دیجیتاڵ
یانەی بۆرووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی لەنێو یاریگە و هاندەرانی بەرامبەر ئاتالانتا یاریی دەکات و لە سیگناڵ ئیدونا پارک رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باش دەکات، بۆ گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو.
دۆرتموند دوایین سێ یاریی لەسەر ئاستی ناوخۆ بردووەتەوە، بە رووبەڕووبوونەوەی ئاتالانتا جارێکی دیکە دەچێتەوە نێو رکابەرییەکانی چامپیۆنزلیگ، ئەوان سەرەڕای بێبەشبوونیان لە تواناکانی نیکۆ شۆلتەربێک، ئێمری جان و نیکلاس سولێ، بەڵام ئامادەن و سێرهۆ گێراسی دەیەوێت هاوکاریی تیپەکەی بکات بۆ بەدەستهێنانی بردنەوە.
بۆرووسیا لە قۆناخی یەکەمی چامپیۆنزلیگدا سێ بردنەوە، دوو یەکسانبوون و سێ دۆڕانی هەبوو، لە پلەی حەڤدەیەمەوە گەیشتە قۆناخی پاشکۆ.
یانەی ئاتالانتا، چوار یاریی رابردووی لەسەر ئاستی ناوخۆ نەدۆڕاندووە و دوایین سێ یاریی بردووەتەوە، ئەوان لە دەرەوەی یاریگەی خۆیان یاریی دەکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەیانەوێت خۆیان لە دۆڕان بپارێزن بۆ ئەوەی لە یاریی گەڕانەوەدا لە یاریگەی خۆیان رکابەری لەسەر گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو.
تیپەکەی بێرگامۆ، بە چوار بردنەوە، یەکسانبوونێک و 3 دۆڕان پلەی پازدەیەمی ریزبەندی لە قۆناخی یەکەمدا بەدەستهێنا و بەو شێوەیە گەیشتە قۆناخی پلەی ئۆف.
دۆرتموند و ئاتالانتا پێشتر لە وەرزی 2017-2018 دوو یارییان بەرامبەر یەکدی کردووە، بۆرووسیا یارییەکی بردەوە و یارییەکەی دیکەش بەیەکسانبوون کۆتاییهات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ