ئەنچێلۆتی باسی داهاتووی خۆی دەکات

17-04-2025
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین
نیشانەکردن کارلۆ ئەنچێلۆتی ریال مەدرید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید، دوای کرانە دەرەوەیان لە چامپیۆنزلیگ رایگەیاند کە هەستێکی بێهیواکەرە و ئەمە دیوێکی دیکەی تۆپی پێیە.
ئەنچێلۆتی دەڵێت: "ئێمە ساڵانێکی زۆرە دیوە خۆشەکەی دەبینین، بەڵام ئەمڕۆ دەبێت ئەوەمان لا ئاسایی بێت."
 
ڕاهێنەرەکەی ریال مەدرید ئەوەشی خستەڕوو کە ئارسناڵ لە هەردوو یارییدا لەوان باشتر بووە و بەرگرییەکی تۆکمەیان کردووە.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لێدانێکی سزایان بۆ هەژمار نەکراوە کە دەیتوانی یارییەکە بگۆڕێت.
 
ئەنچێلۆتی دەڵێت: "دەبێت هەموو رەخنەیەک بە دڵێکی فراوان وەربگرین.
لەگەڵ تیپەکەم گفتوگۆم لەسەر ئەم بابەتە کردووە کە ئێمە چەند وەرزێکی زۆر باشمان بڕیوە و هیچ تیپێک نییە کە هەردەم براوە بێت."
 
لە کۆتاییدا، ئەنچێلۆتی ئاماژەی بەوەدا کە نازانێت ئایا ئەمە دوایاریی ئەوە لە چامپیۆنزلیگ لەگەڵ ریاڵ مەدرید دەبێت یان نا، بەڵام هەرکاتێک گرێبەستەکەی تەواو بێت، بە سوپاسگوزارییەوە یانەکە جێدەهێڵێت.
ئەو دەڵێت: "لەوانەیە بەیانی بێت یان 10 رۆژی دی یان مانگێکی دی یان ساڵێکی دیکە، بەڵام ئەوەی پێویستە بیکەم ئەوەیە کە دەبێت سوپاسگوزاربم."
 
یانەی ریال مەدرید ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ کرد دوای ئەوەی لە قۆناخی چارەکی کۆتاییدا هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە بەئەنجامی 0-3 و 1-2 بە ئارسیناڵی ئینگلیزی دۆڕا و دەرئەنجام هاندەرانی ریال مەدرید و میدیای مەدریدی داوای دەرکردنی کارلیتۆی راهێنەری ئیتاڵی دەکەن، سەرەڕای ئەوەی ئەو راهێنەر پێشتر سێ نازناوی چامپیۆنزلیگی بۆ یانەی شاهانە بەدەستهێناوە.
 
یانەی ریال مەدرید تاوەکو ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەسەر داهاتووی کارلۆ ئەنچێلۆتی نییە، کە هەمیشە ئەو راهێنەرە دووپاتی دەکاتەوە کە هەرگیز خۆی داوای رۆیشتن لە ریال مەدرید ناکات، مەگەر ئەوان دەریبکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە