رووداو دیجیتاڵ
یانەی لۆس ئانجلێس ئێف سی لەسەر ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە و حەوتەم بردنەوەی لەسەریەکی لە خولی ئەمریکادا بەدەستهێنا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەبێ یارییکردنی گارێس بەیڵ و جۆرجیۆ کیلینی، لۆس ئانجێلس بەرامبەر دی سی یونایتد یارییکرد کە وەین روونی راهێنەرایەتی دەکات.
لە خولەکی 60 ستیڤی برینباوم لە دی سی یونایتد بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، دوای 6 خولەک لەو رووداوە کوادۆ ئوپکۆ لە هێرشێکی پێچەوانەدا گۆڵێکی بۆ لۆس ئانجلێس تۆمارکرد.
یارییەکە تاوەکو کۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە و لۆس ئانجلێس ئێف سی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە، ئەمە حەوتەم بردنەوەی لەسەریەکی یانەکەیە و ئێستا بە 57 خاڵ لە پلەی یەکەمی بەشی رۆژئاوای خولەکەیە، یانەی دی سی یونایتد 22 خاڵی هەیە و لە پلەی کۆتایی ریزبەندی بەشی رۆژهەڵاتی خولی ئەمریکایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ