ئەڵمانیا یاریی مان و نەمان دەکات

17-11-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئەڵمانیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەیەوێت بۆ جاری 21ـەم لە مێژوویدا بگاتە یارییەکانی مۆندیال، کاتێک لە یاریی لووتکەدا بەرامبەر سلۆڤاکیا یاری دەکات.
 
لە گەڕی شەشەم و کۆتایی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیال لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی یەکەمدا، کاژێر 22:45 هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یاریگەی رێدبوڵ ئارێنا لە لایپزیگ بەرامبەر سلۆڤاکیا یاری دەکات.
 
ر ووبەڕوبوونەوەکە یارییەکی لووتکە دەبێت، لەکاتێکدا هەردوو هەڵبژاردە چوار بردنەوە و دۆڕانێکیان هەیە و هەردوو تیپ خاوەنی 12 خاڵن، بەڵام ئەڵمانیا بە جیاوازیی گۆڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندە، ئەوەی یارییەکە بباتەوە راستەوخۆ دەگاتە مۆندیالی داهاتوو.
 
مانشافت لە 20 مۆندیالی رابردوودا بەشداریی کردووە، هەڵبژاردەکە خاوەنی چوار نازناوی مۆندیالە، بەڵام لە دوایین دوو مۆندیالدا لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا دەرکرا و ئاستی گەڕاوەتەوە دواوە و نایگێلسمان دەیەوێت تیپێکی بەهێزی هەبێت.
 
سلۆڤاکیا لە 2010ـەوە بەشداریی لە مۆندیالدا نەکردووە و دەیەوێت ئەمشەو لە دەرەوەی یاریگەی خۆی هەموو هەوڵێک بۆ ئەوە بدات لە ئەڵمانیاوە لە دەرگای مۆندیال بداتەوە.
 
ئەڵمانیا 12 یاریی بەرامبەر سلۆڤاکیا کردووە، 8 جار سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، 4 جار دۆڕاوە و هیچ یارییەکانیان بە یەکسانبوون تەواو نەبووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە