مارسیلیا دۆڕا و لیۆنیش یاری هەیە

18-09-2020
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن خولی فەرەنسا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ یارییەکانی گەڕی چوارەمی خولی فەرەنسا بە بەڕێوەچوونی یارییەک دەستپێدەکات.

کاژێر 22:00 بەکاتی باشووری کوردستان و لە یاریگای گروپاما، یانەی لیۆن میوانداری یانەی نیم ئۆڵیمپیک دەکات.

لە یانەی لیۆن حوسام عەوار لە یاری رابردووی یانەکەیدا کارتی سوور وەرگرتبوو، بەم هۆیەوە یاریناکات و جگە حوسام دوو یاریزانی دیکە یانەکە پێکانیان هەیە.

لە یانەی نیمیش حەوت یاریزان بەهۆی پێکانەوە بەشداری لەم یارییەدا ناکەن.

لە یارییەکی دواخراوی گەڕی یەکەمی خولی فەرەنساشدا دوای 41 ساڵ یانەی سانت ئیتیان لە یانەی مارسیلیای بردەوە و ئەنجامی یارییەکەش دوو گۆڵی بێوەڵام بوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە