رووداو دیجیتاڵ
ئاتلێتیکۆ مەدرید، بەهەمان سیناریۆ، تۆڵەی هەفتەی رابردووی خۆی لە ریال مەدرید کردەوە و لە جامی شای ئیسپانیای دەرکرد.
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو ریال مەدرید هاوشارەکەی لە جامی سوپەری ئیسپانیا دەرکرد و 5-3 لێیبردەوە، ئەمجارە ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یانەی شاهانەی بردەوە و لە جامی شای ئیسپانیای دوورخستەوە.
ئاتلێتیکۆ مەدرید گەیشتە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، دوای ئەوەی لەسەر یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ بە ئەنجامی 4-2 لە میوانەکەی بردەوە، پاش ئەوەی یارییەکە درێژکرایەوە بۆ دوو گێمی زیادکراو، بەهۆی یەکسانبوون لە کاتی ئاسایی یارییەکە بە ئەنجامی 2-2.
تیپی میوان دەستپێشخەربوو، کاتێک ساموێل لینۆ لە خولەکی 39 تۆڕی لینونی هەژاند و گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد.
لە دوایین خولەکی نیوەی یەکەمدا یان ئۆبلاکی گۆڵپارێزی ئاتلێتیکۆ مەدرید بە هەڵە گۆڵی یەکسانبوونی ریال مەدریدی لە گۆڵی خۆیان تۆمارکرد.
لە نیوەی دووەمدا ئەلڤارۆ مۆراتا دوای تێپەڕبوونی 12 خولەک جارێکی دیکە ئاتلێتیکۆ مەدریدی پێشخستەوە، بەڵام ئەمجارەش ریال مەدرید گەڕایەوە و خۆسێلۆ لە خولەکی 83 ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و یارییەکە گەیشتە دوو گێمی زیادکراو.
ئانتوان گریزمانی باشترین یاریزانی یارییەکە، لە خولەکی 100 گۆڵ، بەشێوەیەکی هونەری زۆر جوان گۆڵی سێیەمی بۆ تیپی خاوەن یاریگە تۆمارکرد و هاوڕێکەی ریکێلمیش لە خولەک 119 گۆڵی چوارەمی ئاتلێتیکۆ و بێهیواکردنی ریال مەدریدی تۆمارکرد و ئاتلێتیکۆی گەیاندە قۆناخی هەشتی جامەکە، ریال مەدریدیش لە یەکەم رکابەریی ئەمساڵ دەرکرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ