رووداو دیجیتال
هەوادارانی یانەی چێڵسی لە حاڵەتی دوودڵی و ترسدان، دوای ئەوەی نگۆلۆ کانتێ، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەیان تووشی پێکان بووە.
هەرچەندە یانەی چێڵسی بەفەرمی هێشتا هیچ شتێکی لەسەر پێکانی کانتێ بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام دانیشاندنی یاریزانەکە لە نیوەی یەکەمی یارییەکەیان بەرامبەر بە لێستەر سیتی مایەی ترسە بۆ هەوادارانی بلووز، چونکە پێدەچوو پێکانەکەی هەندێک قورس بێت، بەو پێیەی لە خولەکی 32ـی یارییەکەدا چووە دەرەوە.
ئەم پێکانەی کانتێ لە کاتێکدایە کە 10 رۆژی دیکە یانەی چێڵسی بەرامبەر بە یانەی مانچێستەر سیتی لە یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یاری دەکات، ئەمەش بۆ تۆماس توخێلی راهێنەر قورسە کە یەکێك لە باشترین یاریزانەکانی تیپەکەی لەدەستبدات کە بە ئەستێرەی هەردوو یارییەکەی پێشکۆتایی بەرامبەر ریال مەدرید هەژمارکرا.
توخێلی راهێنەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا باسی لە پێکانەکەی کانتێ کرد و گوتی: من نازانم چۆنە، رۆژی چوارشەممە دەردەکەوێ کە چییەتی، هیوادارم لە یارییەکەی رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەرامبەر بە ئاستۆن ڤێلا ئامادەبێت بۆ یاریکردن، ئەو پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ماسوولەکەکانیدا هەیە و باوەڕناکەم ئەوەندە زۆر دووربکەوێتەوە.
کانتێ هەر دوێنێ لەلایەن دیدیێ دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنساشەوە بۆ یارییەکانی یۆرۆی 2022ـی بانگهێشتکرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ