رووداو دیجیتاڵ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەتەواوی تووڕەیە لەو دۆخەی یانەکەی پێیدا تێدەپەڕێت و ئەگەری هەیە بەشداری لە یارییەکانی داهاتووی یانەکەیدا نەکات و بیر لە رۆیشتن لە یانەکە بکاتەوە.
رۆناڵدۆ بەشداریی لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ریاز نەکرد، وەکو ناڕەزایەتییەک بەرامبەر هەڵسوکەوتی سندووقی وەبەرهێنانی سعودی لە پرسی گواستنەوەی یاریزانان بۆ یانەکان و رۆناڵدۆ پێیوایە تەنیا ئاسانکاری بۆ یانەی هیلال دەکرێت، بەتایبەت کە لە 2023ـەوە هیلال 2015 ملیۆن یۆرۆ زیاتری لە یانەکانی نەسڕ، ئیتیحاد و ئەهلی خەرجکردووە.
رۆژنامەی ریکۆردی پۆرتوگالی دەڵێت "رۆناڵدۆ هەستدەکات دەبووایە زیاتر رێزی لێبگیرێت، بەتایبەت کە بووەتە هۆکاری ئەوەی خولی سعودی بچێتە ئاستێکی بەرزتر و یاریزانی زیاتر رووبکەنە ئەو خولە، جگە لەوەش پێیوایە سندووقی وەبەرهێنانی سعودی بەربەست بۆ گرێبەستەکانی یانەکە دروستدەکات و نایانەوێت ئەوان نازناوی خولی سعودی ببەنەوە."
بەپێی راپۆرتی رۆژنامەکە، دوای ئەم رووداوانە و چوونی کەریم بنزیما بۆ یانەی هیلال، ئەگەری هەیە رۆناڵدۆ بیر لە رۆیشتن لە نەسڕ بکاتەوە، بەتایبەت کە لە ئەمریکا و ئەورووپا دەستەوارەی پێشکێشکراوە و بەندێک لە گرێبەستەکەیدا هەیە لە هاوینی 2026 یاریزانەکە دەتوانێت بەرامبەر 50 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.
ناڕەزایەتییەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، لەکاتێکدا یانەی نەسڕ لە گواستنەوەی زستانەدا تەنیا دوو گرێبەستی ئەنجامدا، حەیدەر عەبدولکەریمی عێراقی و عەبدوڵڵا حەمدانی سعودیی گواستەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ