ڤیدیۆ؛ یوڤێنتوس بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد

19-06-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
یوڤێنتوس و عەین
یوڤێنتوس و عەین
نیشانەکردن یوڤێنتوس عەینی ئیماراتی مۆندیالی یانەکان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی، سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و یانەی عەینی ئیماراتیی گۆڵبارانکرد.
 
لە یەکەم دەرکەوتنیدا لە مۆندیالی یانەکاندا، یوڤێنتوس لە واشنتن بەرامبەر عەین یارییکرد، دوای 10 خولەک یارییکردن راندال کولۆ موانێ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یوڤێ تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 21 فرانسیسکۆ کۆنسێساو خانمە پیرەکەی کردە خاوەنی دوو گۆڵ.
 
کێنان یەڵدز بەلێدانێکی بەهێز بۆ جاری سێیەم تۆڕی گۆڵی یانە ئیماراتییەکەی هەژاند.
 
پێشکۆتاییهاتنی نیوەی یەکەمی یارییەکەش موانێ گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی یوڤێنتوسی تۆمارکرد، عەینی بەتەواوی بێهیوا کرد.
 
لە خولەکی 58 فرانسیسکۆ کۆنسێساو گۆڵی دووەمی خۆی و پێنجەمی یانەکەی تۆمارکرد، یوڤێنتوس یەکەم یاریی بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە و لە یاریی داهاتوودا بەرامبەر ویدادی مەغریبی یاری دەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە