رووداو دیجیتاڵ
یانەی یوڤێنتوس خۆی گەیاندە قۆناخی شازدەی مۆندیال، دوای ئەوەی دووەم بردنەوەی لەسەریەکی تۆمارکرد و ئەمجارە لە یانەی ویدادی مەغریبی بردەوە.
دوای تەنیا شەش خولەک یارییکردن، عەبدولمونعیم بەتۆلی گۆڵێکی بۆ یانەی یوڤێنتوس بەهەڵە لە خۆیان کردەوە و ئیتاڵییەکان پێشکەوتن.
لە خولەکی 16 کینان یەڵدز گۆڵێکی جوانی تۆمارکرد و یوڤێنتوسی کردە خاوەنی دوو گۆڵ.
لە خولەکی 24 تێمبینکۆسی لۆرچی ئەنجامەکەی بۆ ویداد کەمکردەوە و نیوەی یەکەم بە پێشکەوتنی یوڤێ کۆتاییهات.
لە خولەکی 68 کینان یەڵدز بەشێوەیەکی جوان یاریی بە بەرگریکارانی ویداد کرد و گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یوڤێنتوسی تۆمارکرد.
لە دوایین ساتەکانی یارییەکەشدا دوشان ڤلاهۆڤیچ بۆ جاری چوارەم تۆڕی گۆڵی یانە مەغریبییەکەی هەژاند، یوڤێنتوس یارییەکەی بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و دووەم بردنەوەی لەسەریەکی بەدەستهێنا، بەم بردنەوەیەش یانەکە راستەوخۆ گەیشتە قۆناخی شازدەی پاڵەوانێتییەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ