رووداو دیجیتاڵ
پەیوەندیی نێوان فاتی ڤاسکێز و لامین یامالی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، گەیشتە قۆناخێکی دیکە، پاشئەوەی ئەو خانمە بە'گێچەڵی سێسکی بەکەسانی خوار 18 ساڵ' تۆمەتبارکرا.
لە رۆژانی رابردوودا، وێنەی پێکەوەی ڤاسکێزی 30 ساڵان و لامینی 17 ساڵان لە میدیاکانی ئیسپانیادا بەفراوانی بڵاوبووەوە، پاشئەوەی پێکەوە لە گەشتێکدا دەرکەوتن.
دەرکەوتنی لامین و فاتی، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەت کە یاریزانەکەی بارسێلۆنا هێشتا تەمەنی نەبووەتە 18 ساڵ و بەمێرمنداڵ دادەنرێت. لە سۆشیال میدیای ئیسپانیا، فاتی بەگێچەڵی سێسکی مێرمنداڵان تۆمەتبارکرا.
ڤاسکێز پێشتر خزمەتگوزاری نێو فڕۆکە بووە و خاوەنی منداڵێکە. لە دوای ئاشکراکردنی پەیوەندییەکەی لەگەڵ یامال، رایگەیاندبوو لە سۆشیال میدیاوە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.
کاردانەوەکانی نێو سۆشیالی میدیای ئیسپانیا، ئەو خانمەی رووبەڕووی رەخنەی تووند کردووەتەوە و خەڵکێکی زۆر، ئەویان تۆمەتبارکردووە بەوەی پەیوەندییەکەی لەگەڵ لامین، یاسایی نییە، چونکە نەبووەتە 18 ساڵ.
فاتی لە وەڵامی ئەو تۆمەتانەدا لە پڕۆگرامێکی تەلەڤیزیۆنیدا ئاشکرایکردووە، "رووبەڕووی مامەڵەیەکی تووند بوومەتەوە کە شایستەی نیم، ئەمە ناهەقییەکی گەورەیە، من تەمەنم 29 ساڵە نەک 30 ساڵ وەک ئەوەی باسیدەکەن و میدیاکان بڵاوی دەکەنەوە".
کچەهاوڕێکەی لامین زیاتر دەڵێ، "من دڵنیاتان دەکەمەوە کە هیچ هەڵەیەکم نەکردووە، کەسم نەکوشتووە، ئەم هەموو تۆمەتبارکردنە کاریگەریی لەسەر من و خێزانەکەم و لامینیش دروستکردووە".
فاتی بەنیگەرانییەکی زۆرەوە قسەیکردووە و دەڵێ، "دۆخەکە هەموو حاڵەتێکی قبووڵکراوی تێپەڕاندووە، منیان بەوە تۆمەتبارکردووە کە گێچەڵی سێکسیم بەکەسێکی خوار 18 ساڵ کردووە و تەنانەت هەڕەشەی کوشنیشم لێدەکەن".
فاتی ڤاسکێز زیاتر دەڵێ، "لەگەڵ لامین چەند رۆژێک پێکەوەبووین، کاتێکی خۆشمان بەسەربرد و هەر ئەوەندە. مانەوێت بچمە ناو وردەکارییەوە لەسەرئەوەی چی روویدا؟ چونکە ئەوە پەیوەندی بەکەسەوە نییە، ئێمە دوو کەسین ویستمان کاتێکی خۆشمان پێکەوە هەبێت، ئەمە هەموو ئەوەیە کە روویدا".
لامین لە 13ی مانگی داهاتوو، تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ. بەپێی میدیای ئیسپانیا ئەو لاوە ئیسپانییە لەماوەی ساڵی رابردوودا پەیوەندی لەگەڵ پێنج ئافرەتی جیاوازدا هەبووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ