نەیمار ناوی باشترین یاریزان ئاشکرا دەکات کە رووبەڕووی بووەتەوە

19-07-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن نەیمار داسێلڤا
A+ A-

رووداو - هەولێر

نەیمار داسێلڤای ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی پاریس سانجێرمان ناوی باشترین بەرگریکار ئاشکرا دەکات کە بەرامبەری یاریکردووە.

لە درێژەی بەشداریکردنی لە زنجیرە چالاکییەکانی نەیمار فایڤ، ئەستێرە بەرازیلییەکە گوتی، باشترین یاریزان کە بەرامبەری یاریم کردبێت سێرخیۆ رامۆسی کاپتن و بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدە.

نەیمار دەڵێت، سێرخیۆ بەرگریکارێکی زۆر باش و بەهێزە، تاوەکو ئێستا رووبەڕووبوونەوەی هیچ یاریزانێک هێندەی رووبەڕوبوونەوەی ئەو یاریزانە قورس نەبووە، ئەو گۆڵی زۆر تۆماردەکات.

پێشتر لە چەندین یاریدا نەیمار بەرامبەر رامۆس یاریکردووە و جارێکیش رامۆس لە کلاسیکۆدا بەهۆی نەیمارەوە کارتی سووری وەرگرتووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە