نەیمار وەڵامی ئەنچێلۆتی دەداتەوە: راست ناکات

01-09-2025
نیشانەکردن نەیمار داسێلڤا هەڵبژاردەی بەرازیل کارلۆ ئەنچێلۆتی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نەیمار داسێلڤای ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەرازیل، بیانووەکانی کارلۆ ئەنچێلۆتی راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەدوورخستنەوەی لە پێکهاتەی دوو یاریی داهاتوو لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 رەتکردەوە. نەیمار دەڵێ بڕیارەکە لای ئەنچێلۆتییەوە بووە و پەیوەندی بەتوانای جەستەیی منەوە نەبووە.
 
نەیمار دوای یاریی سانتۆس بەرامبەر فلۆمینێنسی لە خولی بەرازیل، لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێ، "ئازارم هەبوو لە ماسوولکەکانی ناوەوەنی رانمدا، بێزاری کردبووم بەڵام مەترسیدارنەبوو".
 
ئەستێرە 33 ساڵییەکە دەڵێ، "پێموایە دوورخستنەوەم لە هەڵبژاردەی بەرازیل بەبڕیاری راهێنەر بوو، ئەوە هیچ پەیوەندی بەتوانای جەستەیی منەوە نەبوو".
 
پێشتر، کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری هەڵبژاردەکە، بڕیاری دوورخستنەوەی نەیمار و ژمارەیەک یاریزانی دیکەی دابوو.
 
نەیمار کە گۆڵکەری مێژوویی بەرازیلە بە 79 گۆڵ لە 128 یاریدا، لەلایەن راهێنەری هەڵبژاردەکەوە دوورخرایەوە و ئەو گوتی، "پێویستمان بەتاقیکردنەوەی تواناکانی نەیمار نییە و هەمووان دەیناسن، ئەو دەبێ لە دۆخێکی تەندروستیی زۆرباشدابێت تاوەکو لە هەڵبژاردەکە باشترین ئاستی خۆی پێشان بدات".
 
بەرازیل لە دوو گەڕی داهاتووی پاڵاوتنەکانی مۆندیال، بەرامبەر هەریەیەک لە چیلی و بۆلیڤیا یارییدەکات و پێشتر سەرکەوتنی بۆ مۆندیالی داهاتوو لە ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک مسۆگەرکردووە.
 
نەیمار لە مانگی دەی ساڵی 2023ەوە بەشداری هیچ یارییەکی هەڵبژاردەی بەرازیلی نەکردووە، پاشئەوەی دووچاری پێکانێکی سەخت بوو لە ئەژنۆیدا لە یاریی هەڵبژاردەکە بەرامبەر ئۆرۆگوای.
 
نەیمار لە دوای گەڕانەوەی لە دوایین پێکان، لە کۆی نۆ یاریی یانەی سانتۆس، بەشداریی لە هەشت یارییدا کردووە و تەنیا بەرامبەر یانەی باهیا یاریی نەکردووە، بەهۆی راگرتنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە