ڤیدیۆ؛ مۆرینیۆ داهێنانێکی نوێ لە مەشقەکاندا دەکات

19-07-2021
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن جۆزێ مۆرینیۆ
A+ A-

رووداو - هەولێر

جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەی رۆمای ئیتاڵی داهێنانێکی نوێ لە مەشقەکانی دەکات و درۆن بەکاردەهێنێت.

لە مەشقەکانی یانەی رۆما، جۆزێ مۆرینیۆ بۆ زیاتر تێگەیشتنی یاریزانان، درۆن بەکاردەهێنێت لە کاتی مەشق و راهێناندا.

فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی یانەکە بە بەردەوام مەشقەکانی یانەکە تۆماردەکەن و دواتر جۆزێ یاریزانان کۆدەکاتەوە و رێنماییان پێدەدات، هەڵەکانی یاریزانان چاکدەکاتەوە.

ئەمە یەکەمجارە راهێنەرێک لە کاتی مەشق و راهێناندا درۆن بەکاردەهێنێت، جۆزێ دەیەوێت ئاستی یاریزانەکان بە روونی ببینێت و رێنماییان پێدات، جار جارە سپێشەڵ وەن راستەوخۆ مەشقەکان رادەگرێت و هەڵەکان چاکدەکاتەوە هەر لە رێگەی درۆنەکەوە، یاریزانەکانیش تۆمارەکانی مەشقەکانیان لە شاشەیەکی گەورەیە دەبیننەوە.

مەشق و ئامادەکارییەکانی مۆو بۆ دەستپێكردنی وەرزی نوێیە و ماوەی چەند رۆژێکە مەشقەکان دەستیانپێکردووە، یانەکە یارییەکی دۆستانەشی کردووە و بە 10 گۆڵی بێوەڵام براوە بووە.

رۆما کەمپێکی مەشق و راهێنان لە پۆرتوگال دەکاتەوە و لەوێدا دوو یاری دیکەی دۆستانەی ئامادەکاری دەکات، کە یەکێکیان بەرامبەر یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی یانەکەی پێشووجی جۆزێ مۆرینیۆیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە