ڤیدیۆ؛ ئاستۆن ڤێلا چوارەم یاری لەسەریەکی بردەوە

19-10-2020
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن پرێمەرلیگ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئاستۆن ڤێلا لەسەر ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە و چوارەم بردنەوەی لەسەریەکی لە پرێمەرلیگ تۆمارکرد.

بردنەوەی ئەمجارەی ئاستۆن ڤێلا قورس بوو کاتێک لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا و لە دوایین ساتەکانی یاریدا بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە لێستەر سیتی هێنا.

تاکە گۆڵی بردنەوە و سێ خاڵی یارییەکەش لەلایەن رۆس بارکلی بە لێدانێکی بەهێز تۆمارکرا.

ئاستۆن ڤێلا لەو چوار یارییەی لە پرێمەرلیگ ئەنجامیداوە لە هەموویاندا سەرکەوتنی تۆمارکردووە و لە سێ یاریشدا کلین شیتی هەبووە، لێستەر سیتیش لە پێنج یاریدا سێ بردنەوە و دوو دۆڕانی هەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە