ڤیدیۆ؛ بایرن و کەین ناوەستن

19-10-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
بایرن میونشن
بایرن میونشن
نیشانەکردن بایرن میونشن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی بایرن میونشن حەوتەم بردنەوەی لەسەریەکی لە بوندێسلیگادا تۆمارکرد و یاریی دێر کلاسیکێری لە یانەی بۆرووسیا دۆرتموندی رکابەری بردەوە.
 
دوای 22 خولەک یارییکردن، هاری کەین بەلێدانی سەر گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد و گۆڵەکانی لەم وەرزەی بوندێسلیگادا گەیاندە 12 گۆڵ، نیوەی یەکەمی یارییەکە تەنیا ئەو گۆڵەی بەخۆیەوە بینی، هەرچەند ئۆلیسێ نزیکبوو گۆڵی دووەم بکات، بەڵام تۆپەکەی بەر ستوون کەوت.
 
لە خولەکی 78 میشێل ئۆلیسێ گۆڵی دووەمی بۆ باڤارییەکان تۆمارکرد و خاوەن یاریگەی زیاتر لە بردنەوەی یارییەکە نزیککردەوە.
 
بەر لە کۆتاییهاتنی کاتی ئاسایی یارییەکە بە شەش خولەک یولیان براند ئەنجامەکەی کەمکردەوە، بەڵام بێ سوود بوو، بایرن میونشن یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە، حەوتەم سەرکەوتنی لەسەریەکی بەدەستهێنا و بە 21 خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی بوندێسلیگایە.
 
بۆرووسیا دۆرتموند ئەمە یەکەم دۆڕانیەتی لەم وەرزەی خولی ئەڵمانیادا و پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکەی لە بەرژەوەندی یانەی لایپزیگ لەدەستدا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە