رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەیەک گەیشتە مۆندیالی 2026 ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەکەی تەنیا 156.115 کەسە.
هەڵبژاردەی کوراچاو، دوای ئەوەی لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باکوور، لەگەڵ هەڵبژاردەی جامایکا بەبێ گۆڵ یەکسانبوون، هەڵبژاردەکە بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا خۆی گەیاندە یارییەکانی مۆندیال و بەشداری لە مۆندیالی 2026 دەکات.
کوراچاو یەکێکە لە دوورگەکانی ئەنتیلی بچووک لە باشووری دەریای کاریبی، سەربەخۆیی لە هۆڵەندا وەرگرتووە و نزیکەی 65 کیلۆمەتر لە باکووری ڤێنزوێلاوە دوورە و وڵاتێکی پێکهێنەری شانشینی هۆڵەندایە.
بە سەرکەوتنی بۆ مۆندیال، هەڵبژاردەکەیان دەبێتە بچووکترین هەڵبژاردەی مێژوو بەشداری لە مۆندیالدا بکات، دوای ئەوەی لە 2018 هەڵبژاردەی ئایسلەندا کە ئەو کاتە وڵاتەکەیان تەنیا 350 هەزار کەس تێیدا دەژیا وەکو بچووکترین هەڵبژاردە سەرکەوت.
راهێنەری هەڵبژاردەی کوراچاو، دیک ئەدڤۆکاتی هۆڵەندییە، کە پێشتر ماوەیەکی کەم راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بوو و لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا لەگەڵ کوراچاو لە 6 یاریی پاڵاوتنەکاندا هیچ یارییەکی نەدۆڕاند، سێ بردنەوە و سێ یەکسانبوونی هەبوو و بە 12 خاڵ گەیشتە مۆندیالی 2026.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ