ریال مەدرید بەئەنجامی 6-1 مۆناکۆی تێکشکاند و ئارسیناڵیش درێژەیدا بە زنجیرە سەرکەوتنەکانی لە چامپیۆنزلیگ

9 خولەک له‌مه‌وپێش
ئومێد ئازاد
نیشانەکردن یانەی ریال مەدرید یانەی ئارسیناڵ چامپیۆنزلیگ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید لەژێر سەرپەرشتی ئەلڤارۆ ئەربێلۆا، ئاستێکی سەر سوڕهێنەری لە چامپیۆنزلیگ پێشکێشکرد و توانی بە ئەنجامی 6-1 لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە مۆناکۆ بباتەوە. 
 
ئاربێلۆا، دوای رۆیشتنی چابی ئەلۆنسۆ لە سەرەتای ئەم مانگەدا وەک راهێنەر دەستنیشانکرا، سەرپەرشتی نمایشێکی بەهێزی کرد، تێیدا کیلیان ئێمباپێ دوو گۆڵی لە دژی یانە کۆنەکەی تۆمارکرد و ڤینیسیۆس جۆنیۆریش بە تۆمارکردنی گۆڵێک و دروستکردنی دوو ئەسیست لە هێڵی هێرشبەریدا درەوشایەوە و وەکو پیاوی یارییەکە دەستنیشانکرا.
 فرانکۆ ماستانتۆنۆ، جود بێلینگهام و گۆڵێکی هەڵەی کێرێری بەرگریکاری مۆناکۆ، پشکیان لەم سەرکەوتنە گەورەیەی ریالدا هەبوو، ئەنجامێک کە پێگەی تیپەکە لە کۆمەڵەکەدا بەهێزتر دەکات و متمانەی یاریزانان لەژێر سایەی راهێنەرە نوێیەکەیان زیاد دەکات.
 
لە ئیتاڵیا، ئارسیناڵ بەردەوام بوو لەسەر دەسپێکە سەرنجڕاکێشەکەی بۆ ئەم وەرزە و لە یاریگەی سان سیرۆ بە ئەنجامی 3-1 لە یانەی ئینتەر میلانی بردەوە، یانە ئینگلیزییەکە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی ئاستێکی زۆر باش و کاریگەری پێشکەش کرد.
 
ئەم بردنەوەیە بووە حەوتەم سەرکەوتنی لەسەریەکی ئارسناڵ لەم پاڵەوانێتییەدا، ئەمەش سەقامگیری و ئاستە بەرزەکەی تیپەکە لەم وەرزەدا دەسەلمێنێت و تیپەکەی ئارتێتا هەوڵدەدەن وەک یەکەمی قۆناخی خول بگەنە قۆناخی داهاتوو.
 
ئەنجامەکانی ئەمڕۆی چامپیۆنزلیگ:

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە