دوو هەواڵی ناخۆش لە ریال مەدریدەوە

20-07-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ڤینیسیۆس جۆنیۆر ئیدواردۆ کاماڤینگا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ دوو هەواڵی ناخۆش لە مەدریدەوە هەن، کە ئەگەر ببن بە راستی گورزێکی گەورە دەبن بۆ یانەی ریال مەدرید، کە تایبەتن بە دوو یاریزانی ئەو یانەیە و دوو یانە دوو دەستەوارەی گەورەیان بۆ بردنیان لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئامادە کردووە.
 
ڤینیسیۆس جۆنیۆر
 
سندووقی وەبەرهێنانی سعودیە، دەستەوارەیەکی خەیاڵی و چاوەڕواننەکراو، گەورە و مێژوویی پێشکێشی ڤینیسیۆس جونیۆر دەکات و دەیەوێت ئەو یاریزانە بەهەر شێوەیەک بێت لە خولی سعودی یاری بکات.
 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، دەستەوارەی نوێی سعودیە بۆ ڤینی 350 ملیۆن یۆرۆیە، بۆ ماوەی 5 ساڵ ئامادەن 1 ملیار یۆرۆ بدەنە ئەو یاریزانە.
 
ئەو یانەیە دیاری نەکراوە، کە سعودیە دەیەوێت ڤینی تێیدا یاری بکات، سەرەتا تەنیا کار بۆ رازیکردنی دەکەن دواتر ئەوە یەکلادەکرێتەوە، بەڵام بەئەگەری زۆرەوە یانەی ئەهلی دەبێت.
 
ئەمە لەکاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە ڤینیسیۆس داوای مووچەیەکی 30 ملیۆن یۆرۆیی لە ریال مەدرید کردووە و یانەکە رازی نییە ئەو داواکارییەی جێبەجێبکات.
 

ئێدواردۆ کاماڤینگا
 
مدییای فەرەنسا باس لەوە دەکەن کە راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان داوای لە کارگێڕیی پاڵەوانی ئەورووپا کردووە بەهەر نرخێک بێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی ریال مەدرید بکەن، چونکە زۆر پێویستە بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی.
 
یانەی پاریس سانجێرمان، لەسەر داوای لویس ئێنریکێی راهێنەری، کار بۆ گواستنەوەی ئێدواردۆ کاماڤینگا، ناوەڕاستکاری فەرەنسی و یانەی ریال مەدرید دەکات.
 
ماڵپەری دێڤێنسا سێنتراڵ دەڵێت "ئێنریکێ زۆر سەرسامە بە کاماڤینگا و بە کاراکتەرێکی زۆر پێویست دەزانێت بۆ پێکهاتەکەی، ریال مەدریدیش لە زۆریی پێکانەکانی ئەو یاریزانە نیگەرانە و ئەگەری هەیە رازی بێت بەفرۆشتنی یاریزانەکە ئەگەر دەستەوارەیەکی گونجاوی پێشکێش بکرێت".
 
کاماڤینگا گرێبەستەکەی لە ریال مەدرید لە 2029 کۆتاییدێت، نرخەکەی لە بازاڕی گواستنەوەدا 60 ملیۆن یۆرۆیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یانەی زاخۆ

فیفا براوەی خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت و زاخۆ بۆ 'باشترین هاندەری جیهان' رکابەرە

فیفا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2025 لە دەوحە خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت، یانەی زاخۆش رکابەری بۆ بردنەوەی 'خەڵاتی باشترین هاندەری جیهان' دەکات