ڤیدیۆ؛ کاکا باسی پاڵێوراوەکانی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان دەکات

20-09-2019
رووداو وەرزشی
ریکاردۆ کاکا
ریکاردۆ کاکا
نیشانەکردن ریکاردۆ کاکا باڵۆن دۆر
A+ A-

رووداو - هەولێر

ریکاردۆ کاکا، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل دەڵێت، ئەگەر ڤێرجل ڤان دایک خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان بباتە زۆر شتێکی جوان دەبێت.

کاکا لەلێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی هەر سێ یاریزان، کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لیۆنێل مێسی و ڤێرجل ڤان داک، کە بۆ بردنەوەی باڵۆن دۆر پاڵێوراون گوتی، لە راستیدا هەرسێ یاریزانەکە شایستەی خەڵاتەکەن، هەمووان یاریزانی زۆرباشن، شتێکی زۆر جوانە کە ڤان دایک رکابەری لەسەر خەڵاتی باشترین یاریزان دەکات، زۆرباشە جارێکی دیکە ببینین بەرگریکارێک خەڵاتەکە دەباتەوە، ئەگەر هەڵە نەبم دوایین بەرگریکار خەڵاتەکەی بردبێتەوە کاناڤارۆ بوو لە 2006، بوویە زۆر جوانە کە ئەو رکابەری لەسەر خەڵاتە دەکات، بەڵام وەک گوتم هەمووان شایستەن.

خاوەنی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی 2007 زیاتر گوتی، رۆناڵدۆ و مێسی دوو کەسن 11 بۆ 12 ساڵە کاری زۆرباش دەکەن و ئەمە شتێکی نایابە، بابزانین کێ خەڵاتەکە دەباتە کە بەدڵنیاییەوە هەرسێکیان شایستەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە