بارسا دەیەوێت قەرەبووی دۆڕانی بەرامبەر ریال سۆسیداد بکاتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بارسێلۆنا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنا دوای دۆڕانی لە یاریی رابردووی لالیگادا دەیەوێت لە چامپیۆنزلیگدا بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات بۆ ئەوەی لە گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو بەشێوەی راستەوخۆ بێهیوا نەبێت.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 7ـی چامپیۆنزلیگدا، یانەی بارسێلۆنا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی سلاڤیا پراگای چیکی دەبێتەوە و یانەکە پێویستی بەبردنەوەیە بۆ ئەوەی لە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی نزیکببێتەوە و لە رکابەریکردن لەسەر گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو بەشێوەی راستەوخۆ بەردەوامبێت.
 
بارسا ئێستا لە پلەی پازدەیەمی ریزبەندی چامپیۆنزلیگە، یانەکە سێ بردنەوە، یەکسانبوونێک و دوو دۆڕانی هەیە، یانەکە لە دوایین یاریی لالیگادا دۆڕاوە و ئەمشەو دەیەوێت لە دەرەوەی یاریگەی خۆی قەرەبووی ئەو دۆڕانە بکاتەوە.
 
سلاڤیا پراگا هیچ یارییەکی لەم وەرزەدا نەبردووەتەوە، سێ یەکسانبوون و سێ دۆڕانی هەیە و تەنیا سێ خاڵی کۆکردووەتەوە، چاوی لەوەیە لە یاریگەی خۆیدا ئەنجامێکی باش بەدەستبهێنێت.
 
لە وەرزی 2019-2020 هەردوو یانە دووجار رووبەڕووی یەکبوونەوە، بارسێلۆنا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بردییەوە و لە دەرەوەی یاریگەی خۆی یەکسانبوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە