لایکێکی مێسی لە ئینستاگرام هەرا دەنێتەوە

21-03-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی بایرن میونشن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، بە یەک لایکی ئینستاگرام بایەخی میدیا جیاوازەکان دەوروژێنێت و ناچاریان دەکات قسە لەسەر یانەی داهاتووی بکەن.
 
ماوەی گرێبەستی مێسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە یەکی حوزەیرانی داهاتوو کۆتاییدێت و تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک لە نێوان مێسی و یانەکەیدا نییە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بۆیە میدیاکان هەواڵی جیاواز لەسەر داهاتووی باشترین یاریزانی جیهان بڵاودەکەنەوە.
 
تۆڕی فوت مێرکاتۆی فەرەنسی تیشکی خستووەتە سەر لایککردنێکی مێسی لە ئینستاگرام، کە پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە کردووە.
 
تۆڕەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لیۆ وێنەیەکی لە هەژماری فەرمی یانە باڤارییەکە لە ئینستاگرام لایک کردووە، کە ئەستێرەی تیپەکە جوشوا کیمیچ بووە، کاتێک ئاهەنگی بۆ گۆڵەکەی لە دوایین یاری بەرامبەر بایەرلیڤەرکوزن گێڕاوە.
 
ئەم لایکەی مێسی هەرای ناوەتەوە و ئەو پرسیارەی هێناوەتە ئاراوە کە ئایا دەچێتە ریزەکانی یانەی بایرن میونشن؟
 
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پێدەچێت گواستنەوەی مێسی بۆ ریزەکانی بایرن میونشن ئەگەرێکی زۆر زەحمەت بێت، بەڵام هەر رەفتارێکی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بایەخێکی میدیایی زۆر بەدوای خۆیدا دێنێت و بەدواداچوونێکی زۆری بۆ دەکرێت.
 
وەک ئەو سەرچاوەیە باسی دەکات، سەرسامی مێسی بە وێنەی کیمیچ لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانەوە سەرنجی خراوەتە سەر، بەو پێیەی پێدەچێت جێگەی سەرسوڕمان بێت، لەبەرئەوەی تەنیا چەند رۆژێک لەمەوبەر بایرن میونشن هۆکاری دوورخستنەوەی یانە پاریسییەکە بووە لە چامپیۆنزلیگدا.
 
لە کۆتایی راپۆرتەکەیدا، فوت مێرکاتۆ پرسیاری کردووە، ئایا ئەوەی مێسی کردی تەنیا سەرسامییە بەو وێنەیە، یان پەیامێکی نهێنییە بۆ کارگێڕیی پاریس سانجێرمان؟.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یانەی زاخۆ

فیفا براوەی خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت و زاخۆ بۆ 'باشترین هاندەری جیهان' رکابەرە

فیفا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2025 لە دەوحە خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت، یانەی زاخۆش رکابەری بۆ بردنەوەی 'خەڵاتی باشترین هاندەری جیهان' دەکات