رووداو دیجیتاڵ
فیفا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2025 لە دەوحە خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت، یانەی زاخۆش رکابەری بۆ بردنەوەی 'خەڵاتی باشترین هاندەری جیهان' دەکات.
سەرۆکی یانەی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "فیفا ئێمە ئاگادار کردووەتەوە کە بە شێوەی ئۆنلاین بەشداری لە رێوڕەسمەکەدا دەکەین."
فیفا ئاشکرای کردووە کە هاندەران رۆڵێکی سەرەکییان هەبووە لە دیاریکردنی براوەی خەڵاتە جیاوازەکان و ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاهەنگەکە راستەوخۆ لە ماڵپەڕی FIFA.com پەخش دەکرێت.
دابەشکردنی خەڵاتەکانی (زە بێست) ئەمجارە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان تایبەتمەندی خۆی هەیە، چونکە هاندەرانی زاخۆ بۆ خەڵاتی باشترین هاندەری ساڵ پاڵێوراون.
دوای ئەوەی هاندەرانی یانەی زاخۆ بەیەکێک لە سێ بەربژێرەکانی بردنەوەی باشترین هاندەری جیهان راگەیێنرا، لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە هەڵمەتی دەنگدان بە یانەی زاخۆ دەستیپێکرد، پێشبینی دەکرێت هاندەرانی یانەی زاخۆ بە جیاوازییەکی زۆر لەگەڵ دوو رکابەرەکەی خەڵاتەکە بباتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ