یانەی ئاکرێ رەتیدەکاتەوە دوادەرفەتی بە راهێنەرەکەی دابێت

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
سیڤەر بێستوون
نیشانەکردن یانەی ئاکرێ هێور موستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە یانەی ئاکرێ دوایین دەرفەتی بە راهێنەری یانەکە داوە و  پێیان راگەیاندووە کە ئەگەر لە دوو یاریی داهاتوودا ئەنجامەکانی باش نەبن، دەستبەرداری دەبن، بەڵام سەرچاوەیەک لە یانەکە ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و لەو بارەیەوە بە رووداو سپۆرتسی  راگەیاند "کەس ئەمەی بە راهێنەر نەگووتووە"
 
هێور موستەفا، دوو مانگ لەمەوبەر وەک راهێنەری یانەی ئاکرێ دەستنیشانکرا، بەڵام هەتاوەکو ئێستا ئەنجامەکانی بەدڵی هاندەران و دەستەی کارگێڕیی یانەکە نییە، کە لە کۆی حەوت یاری تەنیا یەک یاری بردووەتەوە. 
 
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی گوایە کارگێڕیی یانەی ئاکرێ بە هێور مستەفای راهێنەری راگەیاندوو کە ئەگەر لە دوو یاریی داهاتوودا سەرکەوتن ەبدەستنەهێنێت، دەستبەرداری دەبن، سەرچاوەیەک لە یانەی ئاکرێ بە رووداو سپۆرتسی راگەیاند "ئەوە بێڕێزییەکی گەورەیە ئەگەر ئێمە بە راهێنەر بڵێین ئەمە دوایین دەرفەتە و چارەنووست بەستراوەتەوە بە یاری بەرامبەر پێشمەرگەی هەولێر".
 
ئەو سەرچاوەیە زیاتر گوتی "بمانەوێت یان نا، یانەی ئاکرێ یانەیەکی جەماوەرییە، راهێنەر لەژێر گوشاری هاندەراندا دەبێت، بەڵام ئێمە بەشێوەی فەرمی راهێنەرمان ئاگادارنەکردووەتەوە لەسەر چارەنووسی خۆی، دوو یاریی گرنگمان لەپێشە و پێوستە چاومان لەو دوو یارییە بێت". 
 
رۆژی هەینی یانەی ئاکرێ لە گەڕی هەشتەمی خولی نایابی کوردستان رووبەڕووی یانەی پێشمەرگەی هەولێر دەبێتەوە و تیپەکەی هێور موستەفا بەکۆکردنەوەی هەشت خاڵ لە پلەی نۆیەمی ریزبەندیی خولەکەدایە.  
 
یانەی ئاکرێ یەکێکە لەو یانانەی لەم چەند ساڵەی دواییدا ئاستێکی بەرزی پێشکێش کردووە و خاوەنی پێگەیەکی جەماوەری گەورەیە، کە بەر لە دوو ساڵ توانی نازناوی خولی نایابی کوردستان بباتەوە، بەڵام ئەم وەرزە سەرەڕای ئەنجامدانی گۆڕانکاریی زۆر نەیتوانیوە ئاستێکی باش پێشکێش بکات و ئەنجامەکانی بەدڵی هاندەرانی نین، کە لەم وەرزەدا لە 7 یارییدا 5 جار دۆڕاوە، جارێک یەکسانبووە و جارێکیش دۆڕاوە.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یانەی زاخۆ

فیفا براوەی خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت و زاخۆ بۆ 'باشترین هاندەری جیهان' رکابەرە

فیفا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2025 لە دەوحە خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت، یانەی زاخۆش رکابەری بۆ بردنەوەی 'خەڵاتی باشترین هاندەری جیهان' دەکات