رووداو دیجیتال
یانەی ئاستۆن ڤیلا شەڕی دواهیواکانی بۆ مانەوە لە خولی ئینگلیزیدا کرد و سەرکەوتووبوو، دوای ئەوەی شکستی بەیانەی ئارسیناڵ هێنا.
گەنەرز بەبەرزترین مۆڕاڵەوە هاتە ئەم یارییەوە، بەڵام تووشی شۆکبوو، ئەوان لە دوو یاریی رابردوودا شکستیان بە یانەکانی لیڤەرپوول و مان سیتی هێنابوو، تەنانەت سیتی لە جامی یەکێتیی ئینگلتەرا کردەدەرەوە و گەیشتە فایناڵ، بەڵام لەم یارییەدا رووبەڕووی تیپێک بووەوە کە یاری بۆ ژیانی خۆی لە پرێمەرلیگدا دەکرد و بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بە یانەی ئاستۆن ڤێلا دۆڕا.
ڤێلانز بە تاکە گۆڵێکی مەحموود تریزیگێی میسری یارییەکەی بردەوە، بەم بردنەوەیەش لە پلەی هەژدەیەمی دابەزینەوە بۆ پلەی حەوتەم سەرکەوت و سوودی لە دۆڕانی واتفۆرد بە مان سیتی وەرگرت، یاریی داهاتووی واتفۆرد بەرامبەر بە ئارسیناڵە و خۆیشی یاری لەگەڵ وێستهام دەکات، هەرچی یانەی ئارسیناڵیشە دابەزییە پلەی دەیەم بە 53 خاڵ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ