كۆبوونەوەیەک لەسەر داهاتووی کۆلیبالی

21-07-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن خاڵیدۆ کۆلیبالی
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی رکابەری لەسەر گواستنەوەی خاڵیدۆ کۆلیبالی، بەرگریکاری یانەی ناپۆلی دەکات، بەڵام ئامادەنییە 80 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی خەرجبکات.

بەپێی هەواڵی میدیای ئیتالیا، فالی رەمەزانی، بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانە سەنیگالییەکە لەگەڵ ئۆریلیۆ دی لاورێنتس، سەرۆکی یانەی ناپۆلی کۆبووەتەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا بە باسی گرنگی پێدانی مانچێستەر سیتی بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە کراوە و رەمەزانی بە لاورێنتسی گوتووە، مان سیتی زۆر گرنگی بە گواستنەوەی کۆلیبالی دەدات.

پێشتر ناپۆلی بەرامبەر ئەو یاریزانە داوای زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆی دەکرد، بەڵام پاشان نرخەکەی بۆ 100 ملیۆن دابەزاند و ئێستاش سەرۆکی یانەکە ئامادەنییە بە کەمتر لە 80 بۆ 75 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت.

بەپێی زانیارییەکان، مان سیتی پێشنیازی کردووە 50 ملیۆن یۆرۆ بەرامبەر ئەو یاریزانە بداتە پارتێنۆپێ، لە ئەگەری بردنەوەی نازناوەکانیش پاداشتی پێبدات.

لە ماوەی مانگی رابردوودا هەردوو یانەکەی مانچێستەر و لیڤەرپوول رکابەری لەسەر گواستنەوەی کۆلیبالی دەکەن، کە گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2023 بەردەوامدەبێت و گرێبەستەکەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی نییە.

خاڵیدۆ کۆلیبالیی 29 ساڵ، لە هاوینی 2014 بەرامبەر 7.75 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی خێنکی بەلجیکییەوە چووەتە ناپۆلی، ئێستا یەکێک لە دیارترین بەرگریکارەکانی جیهانە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە