رووداو دیجیتاڵ
یەکەم پەرتووکی تایبەت بە یاساکانی یاریی تۆپی پێ کە لەلایەن یانەی شیفڵد یونایتدی ئینگلیزییەوە لە 1859 نووسراوە، لە زیادکرنێکی ئازاددا لە لەندەن بەرامبەر 65900 یۆرۆ فرۆشرا.
ئەم پەرتووکە یەکێکە لەو دوو پەرتووکەی کە بە سەرەتای دەرکەوتنی یاساکانی تۆپی پێ دادەنرێن و بوونەتە هۆکاری بەرەوپێشچوونی تۆپی پێ و بڵاوبوونەوەی یارییەکە لە جیهاندا.
خانەی زیادکردنی ئاشکرای نێودەوڵەتی لە لەندەن پەرتووکەکەی فرۆشتووە و دەڵێت " پەرتووکەکە لەلایەن یانەی شیفڵد یونایتدەوە ئامادەکراوە کە کۆنترین یانەی تۆپی پێیە لە جیهاندا لە 1857 دامەزراوە".
پەرتووکەکە لە 16 لاپەرە پێکدێت، لە یەکەم چاپیدا وێنەی ئەو تۆپەی داناوە کە لە تۆماری چیرۆکی یادگارییەکانی یانەی شیفڵددا دەستیکەوتووە، تۆپەکە ئەو تۆپەیە کە بۆ یەکەمجار لە یارییکردندا بەکارهاتووە.
ئەم چاپەی پەرتووکەکە باسی بەرەوپێشچوونی یاساکانی تۆپی پێ دەکات، لەگەڵ روونکردنەوە لەبارەی تۆپی پێ کە بە دەست نووسراوەتەوە، لە پاشکۆیەکی پەرتووکەکەشدا نووسراوە، کە نابێت بە دەست لە تۆپ بدەیت کە پێشتر رێگەی پێدەدرا.
خانەی زیادکردنی ئاشکرا لە لەندەن دەڵێت " یانەی شیفڵد یونایتد رۆڵێکی گەورەی لە بەرەوپشچوونی تۆپی پێی نوێدا بینیوە، بۆ نموونە داهێنانی لێدانی راستەوخۆ، لێدانی کۆرنەر، داهێنانی دانانی ستوونی گۆڵ، ئەمانە هەمووی لە داهێنانەی یانەی شیفڵدن، کە یەکەم گوزارشت بوو لە رۆشنبیری تۆپی پێی نوێ ".
ئەم پەرتووکە واژۆیەکی ویلیام بیکەری تێدایە، کە پێنووسی رەساس نووسراوە، کە یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی شیفڵد یونایتد و ئەندامی لیژنەی چاپکردنی پەرتووکەکەش بوو کە رەزامەندیی نیشاندا لەسەر دوایین دەستنووسی یاساکان لە پەرتووکەکەدا لە 21-10-1858 کە ساڵی دوای ئەوە پەرتووکەکە چاپکرا و بەسەر هەموو ئەندامانی یانەکەدا دابەشکرا.
هەرچی پەرتووکی دووەم بووە لە ئەرشیفی یانەکە هەبوو، لە ساڵی 2011 بەرامبەر 881 هەزار پاوەند فرۆشراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ